ئه‌و وه‌زاره‌ت و ده‌ستانه‌ی سبه‌ینێ مووچه وه‌رده‌گرن ئاشكرابوو
وێستگه نیوز ـ
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانگه‌و وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كان خێراتر ده‌كات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سبه‌ینێ دووشه‌ممه 26ی ئابی 2019، مووچه‌ی 19 وه‌زاره‌ت و ده‌سته دابه‌ش ده‌كات.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له خشته‌یه‌كدا كه بڵاویكردووه‌ته‌وه، سبه‌ینێ دووشه‌ممه مووچه‌ی مانگی ئایاری 2019ی 19 وه‌زاره‌ت و ده‌سته دابه‌ش ده‌كات.
له‌و وه‌زاره‌تانه‌ی سبه‌ینێ دووشه‌ممه مووچه وه‌رده‌گرن، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، پلاندانان، گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن، كاره‌با، كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن، رۆشنبیری و لاوان، پشه‌سازی و بازرگانی.
هه‌روه‌ك له باره‌ی ده‌سته‌كانیشه‌وه هاتووه، ده‌سته‌كانی مافی مرۆڤ، ژینگه، ده‌ستپاكی، ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، ده‌سته‌ی ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، كۆمسیۆن، ده‌سته‌ی ژینگه، دیوانی چاودێری دارایی، ده‌زگای گشتی مین، سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی په‌رله‌مان، هه‌رێم و حكومه‌ت مووچه وه‌رده‌گرن.
پێشتریش سەرچاوەیەکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بەوێستگە نیوزی راگەیاندبوو، رۆژی یەکشەممە 25ی ئابی 2019، مووچەی وەزارەتەکانی خوێندنی باڵا، ناوخۆ، ئەوقاف، سامانە سروشتییەکان، دەزگای ئاسایش و رەگەزنامە دابەشدەکرێت.
هــ. ر
AM:09:25:25/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 9120
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت