هەیفا و جله وروژێنه‌ره‌كانی
هەیفا وەهبی لە ئاهەنگەکەی لە میسر
وێستگه نیوزـ
له دوایین ئاهه‌نگیدا كه له میسر سازیكرد، هه‌یفا وه‌هبی، خانمه گۆرانیبێژ و ئه‌كته‌ری لوبنانی به هۆت شۆرته‌وه ده‌ركه‌وت و دواتر هه‌ر زوو وێنه‌كانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌ستاوده‌ستێكی زۆری پێكرا.
هه‌یفا به شۆرتێكی شین و بۆدییه‌كی سپیی كورت و پوتێكی سوره‌وه هاته‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ له كه‌ناری باكوری میسر و به‌و ستایل و جلوبه‌رگه وروژێنه‌ره‌ی ئه‌وه‌نده‌ی دیكه ئاهه‌نگه‌كه‌ی وروژاند.
بۆ ئاهه‌نگه‌كه، هه‌وادارێكی زۆری هه‌یفا ئاماده‌بوون و ئه‌ویش چه‌ندین گۆرانیی خۆی پێشكه‌ش كردن، بەمدواییەش هەیفا گۆرانیی (شاغلە کل الناس)ی بڵاوکردەوە واتە "هەموانی سەرقاڵ کردوە".
ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه پێشتر هه‌یفا به دۆخێكی ته‌ندروستیی ناله‌باردا رۆیشت و دوای هاتنه ده‌ره‌وه‌ی له نه‌خۆشخانه چه‌ند ئاهه‌نگێكی ساز كرد.
PM:07:28:24/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 11668
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت