سه‌رۆكی به‌رازیل هێز بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه‌ی ئه‌مازۆن ره‌وانه ده‌كات
ئاگرێکی ئەمازۆن
وێستگه نیوزـ
دوای فشاره‌كانی وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا، سه‌رۆكی به‌رازیل بڕیاریدا هێزه‌كانی سوپا بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كانی ناو جه‌نگه‌ڵی ئامازۆنی باراناوی ره‌وانه بكات.
خاێر پۆلسۆنارۆ، سه‌رۆكی به‌رازیل له وتارێكی ته‌له‌فزیۆنیدا رایگه‌یاند: ئاگری ناو دارستانه‌كان له هه‌موو وڵاتێك روده‌دات و ناكرێت كه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌و ئاگره وه‌ك فشار بۆ سزای نێوده‌وڵه‌تی به‌كاربهێنرێت.
وتیشی: بڕیاره سه‌ربازه‌كانی هێزی سوپا ره‌وانه‌ی جه‌نگه‌ڵی ئه‌مازۆن بكرێت، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا فشاریان خسته‌سه‌ر سه‌رۆكی به‌رازیل تا ئه‌و جه‌نگه‌ڵه سروشتییه ببپارێزێت و به‌هۆی هه‌ڵوێسته دژبه‌ره‌كانی سه‌رۆكی به‌رازیل، هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ستێكی گه‌وره‌یان له‌و وڵاته كرد.
جه‌نگه‌ڵی ئه‌مازۆن جه‌نگه‌ڵێكی باراناوییه به "سییه‌كانی زه‌وی" ناوده‌برێت و 20%ی ئۆكسجینی جیهان دابین ده‌كات و رۆڵی گه‌وره له راگرتنی هاوسه‌نگیی ژینگه له‌سه‌ر ئاستی جیهان ده‌بینێت.
ئاگرەکانی ئەمازۆن، كه نزیكه‌ی ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه درێژه‌ی هه‌یه، ژمارەی پێوانەییان تۆمارکردووە و به‌پێی ده‌زگای كه‌شناسیی نیشتمانیی به‌رازیل ته‌نها له‌ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا 2 هه‌زار و 500 له‌و جه‌نگه‌ڵه كه‌وتوه‌ته‌وه.
زۆرینەی گروپ و رێکخراوەکانی ژینگە هۆکاری ئاگرەکان بۆ سیاسەتەکانی سەرۆکی بەرازیل دەگێڕنەوە، ئه‌ویش تۆمه‌ته‌كانی ره‌تكردوته‌وه و به‌پێچه‌وانه‌وه رێکخراوە ناحکومییەکان بە سوتاندنی دارستانەکان تۆمەتبار دەکات و دەڵێت، بەو کارەیان سودی داراییان دەستدەکەوێت.
به‌پێی كه‌شناسیی به‌رازیل، له‌دیارترین هۆكاره‌كانی كه‌وتنه‌وه ئاگره‌كه، شه‌پۆلێكی سارده كه ئاراسته‌ی بای گۆڕیوه و بوه‌ته‌هۆی دروستبونی چینه هه‌ورێكی چڕ و ته‌ماویی نزم و ئه‌وه‌ش وایكرد شاری ساوپاولۆ و چه‌ند شارێكی دیكه‌ی به‌رازیل به رۆژی روناك تاریك ببن.
PM:06:22:24/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 3784
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت