به‌رپرسێكی‌ عیراقی‌: له‌ قورماخانه‌كانی‌ به‌غدا ژماره‌یه‌ك بیانی‌ ده‌ستگیركران

‌وێنەیەکی ئەرشیف

وێستگه‌ نیوز  ـ
به‌رپرسێكی‌ عیراقی‌ رایگه‌یاند كه‌ له‌ قومارخانه‌كانی‌ به‌غدا ژماره‌یه‌ك بیانی‌ و ئافره‌تیان ده‌ستگیركردووه‌.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 24ی‌ ئابی‌ 2019 جه‌مال ئه‌سه‌دی‌ پشكنه‌ری‌ گشتی‌ له‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆی‌ عیراق بۆ روسیا ئه‌لیه‌وم وتی‌: "له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ عیراقه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك بیانی‌ كه‌ له‌ قومارخانه‌كانی‌ به‌غدای‌ پایته‌خت كاریان ده‌كرد، ده‌ستگیركران".

وتیشی‌: "له‌ نێوده‌ستگیركراوه‌كاندا 24 ئافره‌ت له‌ ره‌گه‌زنامه‌ی‌ جیاواز هه‌یه‌ سه‌ره‌ڕای‌ ژماره‌یه‌ك پیاوی‌ بیانی‌".

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ له‌ قومارخانه‌كان كاریان ده‌كرد و هۆڵه‌كانی‌ رۆڵێتیان به‌ڕێوه‌ده‌برد و دوای‌ لێكۆڵینه‌وه‌ به‌پێی‌ یاسای‌ عیراقی‌ دادگایی ده‌كرێن.

پشكنه‌ره‌ گشتییه‌كه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆی‌ عیراق راشیگه‌یاند كه‌ "وه‌زاره‌ت به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ چاودێریكردنی‌ ئه‌و دۆسیه‌یه‌ و ده‌ستگیركردنی‌ به‌رپرسانی‌".

پشكنه‌ری‌ گشتی‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆی‌ عیراق به‌رده‌وام هه‌ڵمه‌تی‌ به‌رفراوان بۆ داخستنی‌ هۆڵه‌كانی‌ رۆلێت و قومارخانه‌كانی‌ به‌غدای‌ پایته‌خت ئه‌نجام ده‌دات وده‌یان خاوه‌نی‌ ئه‌و هۆڵانه‌ و بازرگانانی‌ ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان و ئافره‌تی‌ ده‌ستگیركردووه‌.


PM:01:55:24/08/2019


ئه‌م بابه‌ته 2880 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو