دایكان و باوكان له‌م جۆره شه‌ربه‌ته ئاگادار ده‌كرێنه‌وه
وێستگه نیوز -
به‌هۆی خراپ عه‌مباركردنیه‌وه، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر شه‌ربه‌تدا ده‌گرن و سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ش دایكان و باوكان ئاگادارده‌كاته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، عیسمه‌ت محه‌مه‌د سه‌رۆكی لیژنه‌ی كۆگاكانی سه‌ربه لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند كه "به‌هۆی خراپ عه‌مباركردن و گومانی خراپبوون و نه‌شیاوی بۆ خواردنه‌وه له كۆگایه‌كی ناوچه‌ی فه‌ره‌جئاوای شاری سلێمانی لیژنه‌كه ده‌ستی به‌سه‌ر (700) كێس شه‌ربه‌تدا گرتووه".
عیسمه‌ت محه‌مه‌د وتی: "شه‌ربه‌ته‌كه له جۆری (فستقه)ه و به‌تامه‌كانی (پرته‌قاڵ، قۆخ و هه‌نار)م له به‌غداوه هاورده كراوه و (16) هه‌زار و (8) سه‌د دانه‌یه".
وتیشی: "له‌لایه‌ن لیژن ه‌هاوبه‌شه‌كانه‌وه نمونه‌ی ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی كراوه بۆ پشكنین".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "ئه‌مجۆره شه‌ربه‌ته له دوكانی گه‌ڕه‌كه‌كاندا زیاتر به منداڵ ده‌فرۆشرێت، بۆیه پێویسته دایكان و باوكان زیاتر ئاگاداری ئه‌وخواردن و خواردنه‌وانه‌بن منداڵه‌كانیان ده‌یخۆن، رێگریان لێ بكه‌ن له خواردن و خواردنه‌وه‌ی خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچوو".
سه‌رۆكی لیژنه‌ی كۆگاكان روونیشیكرده‌وه كه "ته‌ندروستی سلێمانی وه‌ڵامی پشكنینه‌كه‌ی به نه‌شیاو بۆ خواردنه‌وه داوه‌ته‌وه، بۆیه به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه له‌ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نیشته‌جێبوونی هاوڵاتیان ته‌واوی شه‌ربه‌ته‌كه له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه".
PM:12:58:24/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 3488
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت