سوپای عیراق ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی راگه‌یاند
وێستگه نیوز -
فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عیراق ده‌ستپێكردنی قۆناغی چواره‌می ئۆپه‌راسیۆنی ئیراده‌ی سه‌ركه‌وتنی راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه بۆ پاككردنه‌وه‌ی ته‌واوی بیابانی ئه‌نباره.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 24ی ئابی 2019 فه‌ریق روكن عه‌بدولئه‌میر ره‌شید یاره‌ڵا، جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی: "دوای ئه‌وه‌ی قۆناغی سێیه‌می ئیراده‌ی سه‌ركه‌وتن ئامانجه دیاریكراوه‌كانی به وردی به‌دیهێنا، له‌سه‌ر فه‌رمانی فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان و به سه‌رپه‌رشتی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ قۆناغی چواره‌می ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه ده‌ستیپێكرد".
وتیشی: "ئامانج له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه پاككردنه‌وه‌ی ته‌واوی بیابان و ناوچه دیاریكراوه‌كانه له پارێزگه‌ی ئه‌نبار له پاشماوه‌ی گروپه تیرۆریسته‌كانی داعش".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "ئۆپه‌راسیۆنه‌كه به به‌شداریی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی جه‌زیره له‌ڕێی فیرقه‌ی پیاده‌ی حه‌وت و فیرقه‌ی پیاده‌ی ئالیاتی هه‌شت و حه‌شدی عه‌شایه‌ری و فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌نبار له‌ڕێی فیرقه‌ی پیاده‌ی یه‌ك و لیوای مغاویر و فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی حه‌شدی عه‌شایه‌ری و فه‌رمانده‌یی محیوه‌ری حه‌شدی شه‌عبی ئه‌نبار و میحوه‌ری خۆرئاوای ئه‌نبار و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ئه‌نبار و فه‌رمانده‌یی پێنجی پاسه‌وانی سنور، به پاڵپشتی هێزه ئاسمانییه‌كان و فڕۆكه‌وانی سوپا و فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
PM:12:05:24/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 2472
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت