منداڵێكی یه‌ك رۆژه دۆزرایه‌وه
وێستگه نیوز –
به‌رپرسی راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند كه منداڵێكیان دۆزیوه‌ته‌وه كه له به‌رده‌م مزگه‌وتێكدا فڕێدراوه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، موقه‌ده‌می مافپه‌روه‌ر عه‌لی جه‌مال قدووری به‌رپرسی راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان وتی: "به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه له‌كاتی نوێژی به‌یانیدا له‌پێش مزگه‌وتی بوخاری قه‌زای كه‌لار منداڵێك فڕێ درا".
وتیشی: "له‌ئێستادا منداڵه‌كه له‌به‌شی منداڵانه له نه‌خۆشخانه‌ی گشتی كه‌لار".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "به‌وته‌ی پزیشك منداڵه‌كه له ره‌گه‌زی نێره و ته‌مه‌نی یه‌ك رۆژه و باری ته‌ندروستی جێگیره و ئێستا له‌ژێر چاودێری پزیشكدایه".
به‌رپرسی راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان راشیگه‌یاند كه په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه له ناسنامه‌ی ئه‌و منداڵه ده‌كرێت.
AM:11:55:24/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 2680
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت