باری‌ كه‌ش و هه‌وای‌ ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ‌ راگه‌یه‌ندرا


وێستگه‌ نیوز ـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه‌ سبه‌ینێ‌ له‌ شاره‌كانی‌ هه‌رێم ئاسمان ساماڵ‌ ده‌بێت و به‌راورد به‌ئه‌مڕۆ پله‌كانی‌ گه‌رما به‌رزده‌بنه‌وه‌.


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند كه‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌‌ 24ی ئابی 2019 له‌ شاره‌كانی‌ هه‌رێم ئاسمان ساماڵ‌ ده‌بێت.

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له‌ هه‌ولێر 42، سلێمانی 40، دهۆك 40، كه‌ركوك 44 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.

كه‌شناسی هه‌رێم ئه‌وه‌شی‌ خستووه‌ته‌ڕوو كه‌ سبه‌ینێ‌ یه‌كشه‌ممه‌‌ 25ی ئابی 2019، له‌ شاره‌كانی‌ هه‌رێم و شاری‌ كه‌ركوك ئاسمان ساماڵ‌ ده‌بێت.

روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له‌ هه‌ولێر 43، سلێمانی 41، دهۆك 41، كه‌ركوك 45 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.



AM:10:09:24/08/2019










ئه‌م بابه‌ته 4496 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو