ئاماری شه‌ش مانگی رابردووی توندوتیژی دژی ئافره‌تان له هه‌رێم بڵاوكرایه‌وه
وێستگه نیوز -
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان و خێزانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه له شه‌ش مانگی رابردوودا له هه‌رێم، 112 ئافره‌ت كوژراون یان خۆیان كوشتووه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان و خێزانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاماری شه‌ش مانگی رابردووی بڵاوكرده‌وه.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه له ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابردوودا 22 ئافره‌ت كوژراون، 32 ئافره‌تیش خۆیان كوشتووه، 99 ئافره‌ت سوتاون و 58 ئافره‌تیش سوتێنراون.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان راشیگه‌یاندووه كه له هه‌مان ماوه‌دا ده‌ستدرێژی سێكسی كراوه‌ته‌وه سه‌ر 47 ئافره‌ت.
AM:09:41:24/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 1700
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت