شاسوار عه‌بدولواحید: ده‌روازه‌ی شاری سۆران و پاركی ده‌روازه‌ی رانیه نۆژه‌ن ده‌كه‌ینه‌وه
شاسوار عه‌بدولواحید
وێستگه نیوز –
سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ رایگه‌یاند كه له‌م هه‌فته‌یه‌دا ده‌روازه‌ی شاری سۆران له سنوری پارێزگای هه‌ولێر و پاركی ده‌روازه‌ی رانیه نۆژه‌ن ده‌كه‌ینه‌وه.
شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: "ماوه‌ی چوار مانگه حكومه‌تی هه‌رێم و ئیداره‌ی شاری سۆران، ده‌روازه‌ی شاره‌كه‌یان تێكداوه و بۆیان چاك ناكرێت، بۆیه تیمی ئه‌ندازیاری نه‌وه‌ی نوێ له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا ئه‌وه چاك ده‌كات كه ئه‌وان به 4 مانگ ته‌واویان نه‌كردووه و ئێمه له یه‌ك هه‌فته‌دا له سه‌دا سه‌د ته‌واوی ده‌كه‌ین".
شاسوار عه‌بدولواحید ده‌ڵێت: "له هه‌مان كاتدا تیمه‌كه پاركی ده‌روازه‌ی شاری رانیه نۆژه‌ن ده‌كاته‌وه به جۆرێك هاوڵاتیان و منداڵانی ئازیز سودێكی لێ ببینن".
سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه "هێنده‌ی بتوانین خزمه‌تی خه‌لكی خۆمان و ته‌واوی شاره‌كانی كوردستان ده‌كه‌ین به‌م ئیمكانیه‌ته كه‌مه‌ی كه هه‌مانه".
راشیگه‌یاند كه "هه‌وڵ ده‌ده‌ین وه‌ك هێزێكی نوێی سیاسی ئاراسته‌ی سیاسه‌تكردن و حیزبایه‌تی له هه‌رێمی كوردستان بگۆڕین له شێوازی ته‌قلیدی و كۆنه‌په‌رستیه‌وه بۆ شێوازی مۆدێرن و خزمه‌تكردن. ئامانج له سیاسه‌تكردن له هه‌مو دونیادا خزمه‌تی خه‌ڵكه".
سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ راشیگه‌یاندووه كه "به‌ڵام له رابردوو له هه‌رێمی كوردستان، ئامانجه‌كه لای زۆرێك له حیزبه‌كان بریتی بوو له خه‌ریككردنی خه‌ڵك به كێشه‌ی حیزبه‌كان و كۆبونه‌وه‌كانیان و جنێودان و ململانێ له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی".
AM:09:11:24/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 2580
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت