له رووداوێكی هاتووچۆدا كه‌سێك گیانی له‌ده‌ست دا
وێستگه نیوز - به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین رایگه‌یاند كه له رووداوێكی هاتووچۆدا له قه‌ڵادزێ كه‌سێك برینداربوو و دواتر به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه له نه‌خۆشخانه‌گیانی له‌ده‌ست دا.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین رایگه‌یاند كه "كاتژمێر 8:00ی شه‌وی رابردوو له ناحیه‌ی ژاراوه سه‌ر به قه‌زای پشده‌ر ئۆتۆمبێلێكی جۆری (توێتا/ ئه‌دمیرال) و ماتۆڕسكیلێك خۆیان به‌یه‌كدا كێشا".
پۆلیسی راپه‌ڕین ده‌ڵێت: "له ئه‌نجامدا شۆفێری ماتۆڕسكیله‌كه به‌ناوی (أ. س. م.) ته‌مه‌ن 20 ساڵ، پیشه‌ی كاسب، دانیشتووی قه‌ڵادزێ گوندی (كه‌وێ بابه‌سه‌ن) به سه‌ختی بریندار بوو".
وتیشی: "پاش گه‌یاندنی برینداره‌كه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ و دوای چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه به‌ڕێكرا بۆ سلێمانی، به‌ڵام برینداره‌كه له سلێمانی گیانی له‌ده‌ست دا".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "به بڕیاری دادوه‌ر و به مادده‌ی 24 بڕگه‌ی 1 له یاسای هاتووچۆی هه‌مواركراو شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه راگیر كرا".
پۆلیسی راپه‌ڕین راشیگه‌یاند كه "مه‌له‌فی لێكۆڵینه‌وه بۆ رووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه".
AM:08:42:24/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 2228
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت