قوباد تاڵه‌بانی تێچووی چاره‌سه‌ركردنی كوڕه‌كه‌ی شه‌هید ئاسۆ ده‌گرێته ئه‌ستۆ
وێستگە نیوز
نوسینگەی قوباد تاڵەبانی هەموو ئامادەیەکی دەربڕی بۆ چارەسەرکردنی بڕیاری شەهید ئاسۆ کە لە ئێستادا دڵ و بەشێک لە مێشکی وەستاوە.
کاروان ئاسۆ برای بڕیار بە وێستگە نیوزی راگەیاند لە نوسینگەی قوباد تاڵەبانیەوە پەیوەندیان پێوەکراوە و هەموو ئامادەیەکیان دەربڕیوە بۆ چارەسەرکردنی بڕیاری شەهید ئاسۆ بەڵام بەهۆی نزمی شەکرەکەی و بەرزی زەختەکەی لە ئێستادا دکتۆر دەڵێت نابێت بەهیچ شێوەیەک بجولێنرێت.
راشیگەیاند کە نوسیگەی قوباد تاڵەبانی پێێان وتوە قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریداوه كه تێچووی چاره‌سه‌ركردنی بڕیاری شه‌هید ئاسۆ بگرێته ئه‌ستۆی خۆی و چارەسەری لە هەر شوێنێک بێت ئامادەن بیبەنە ئەو شوێنە بۆ چارەسەر.
له‌و باره‌یه‌شه‌وه نه‌وشیروان مامی بڕیار بۆ وێستگە نیوز وتی: له‌و رۆژه‌وه‌ی باوكی شه‌هیدبووه، رۆژبه‌رۆژ ته‌ندروستی بڕیاری ته‌مه‌ن 5 ساڵان له‌دووری باوكی خراپتر ده‌بێت و به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی باری ته‌ندروستی زۆر خراپتربوو، بۆیه به‌په‌له گه‌یاندمانه نه‌خۆشخانه.
وتیشی: له‌ئێستادا بڕیار له‌نه‌خۆشخانه‌ی شاره له‌سلێمانی و به‌پێی وته‌ی پزیشكه‌كان به‌شێكی زۆری مێشكی ئێش ناكات و به‌ئامێریش دڵی كار ده‌كات و له‌ژێر چاودێری وردی پزشیكدایه دایه.
بڕیاری ته‌مه‌ن 5 ساڵان، كوڕی شه‌هیدی فه‌رمانده ئاسۆی مام جه‌لال مه‌سۆی لێپرسراوی به‌شی ئۆپراسیۆنی گه‌رمیان كه رۆژی 1-8-2019 له‌هێرشه‌كه‌ی سه‌ر به‌ناحیه‌ی كۆكس له‌گه‌رمیان له‌لایه‌ن تیرۆرستانه‌وه شه‌هیدبوو له‌دووری باوكی ته‌ندروستی زۆر خراپه.
PM:09:12:23/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 9200
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت