گەنجێك لەسەر گۆڕی خۆشەویستەكەی كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا


وێستگە نیوز -

ئەمڕۆ هەینی گەنجێكی كورد لەسەر گۆڕی خۆشەویستەكەی لە شاری بۆکان لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا، لە كاتێكدا خۆشەویستەكەی بە هۆی كوڕەكەوە كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنابوو.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە رۆژهەڵاتی كوردستان لەمبارەیەوە راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە و ئاماژەی بەوە داوە كە كوڕە كوردەكە خەڵكی بۆکانە و ناوی شاهین ڕەحیمی بوو، تەمەنی ٢٤ ساڵ بووە.

شاهین چووەتە سەر گۆڕی خۆشەویستەکەی، کە ماوەیەک پێش ئێستە بە هۆی دژایەتی خێزانەکەیەوە لەسەر پێکهێنانی ژیانی هاوبەشیان، خۆی کوشتبوو، لەوێ لە پاڵ گۆڕی خۆشەویستەكەیدا، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

خۆشەویستەكەی شاهین ناوی هایدە عەزیز پوو بووە و تەمەنی ١٧ ساڵ بووە، بەر لە سێ مانگ لە گوندی ئوشتەپەی بۆکان لە ڕێگای بەکارهێنانی چەکەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنابوو.


PM:05:52:23/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 13288 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو