به ڤیدیۆ.. سه‌رۆكی په‌رله‌مانی نیوزله‌ندا له دانشینتی په‌رله‌مان شیری دایه كۆرپه‌یه‌ك
تریفۆر مالارد، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی نیوزیله‌ندا
وێستگە نیوز ـ
تریفۆر مالارد، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی نیوزیله‌ندا، له دوا دانیشتنی په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی له كاتێكدا سه‌رۆكایه‌تی دانیشتنی په‌رله‌مانی ده‌كرد، كۆرپه‌یه‌كی له باوه‌شدا بوو و شیری پێ ده‌دا.
ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، مالارد، له دانیشتنی 21ی ئه‌م مانگه‌دا، سه‌رۆكی په‌رله‌مان له كاتی سه‌رۆكایه‌تیكردنی دانیشتنه‌كه‌دا شیریشی به كۆرپه‌یه‌كی شه‌ش هه‌فته‌یی ده‌دات و له باوه‌شی خۆیدا ده‌یلاوانده‌وه.
ئه‌و كۆرپه‌یه كوڕی په‌رله‌مانتارێكی دیكه بوو، كه مۆڵه‌تی باوكایه‌تی ته‌واو بووبوو و گه‌ڕابوویه‌وه بۆ سه‌ر كاره‌كه‌ی.
مالارد، له تویته‌ر دوو وێنه‌ی ئه‌و منداڵه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه و له‌سه‌ری نووسیوه: ئه‌مڕۆ كه‌سێكی گرنگ له‌گه‌ڵم بوو، كاتێك له‌سه‌ر كورسی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان دانیشتبووم.
ئه‌و ده‌ركه‌وتنه‌ی مالارد، دوای ئه‌وه دێت، له 2017دا په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی بڕیاریدا، په‌رله‌مان ببێته ژینگه‌یه‌كی له‌بار و دۆست بۆ منداڵان.
هــ. ر
PM:03:07:23/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 3400
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت