رۆژنامەی نیویۆرک تایمز: بۆردومانی سهربازگهكهی حهشدی شهعبی له لایهن ئیسرائیلهوه بووه
فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه نیوز ـ
رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە، بۆردومانی رۆژی 19ی تهمموزی 2019، پێگەیەکی سەربازی حەشدی شەعبی لە عیراق، لەلایەن ئیسرائیلەوە بووە.
رۆژنامەکە لێدوانی لە بەرپرسێکی باڵای ئەمریکاوە وەرگرتووە کە پشتڕاستی کردووەتەوە ئیسرائیل ئەو هێرشەی کردووەتە سەر ئەو پێگەیەکی سەربازی حەشدی شەعبی.
هاوکات بەرپرسێکی هەواڵگری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە نەیویست ناوی ئاشکرابکرێت، بە رۆژنامەکەی وتووە، لەو کۆگایەی هێزەکانی حەشدی شەعبییەوە چەک بۆ سوریا دەگواسترایەوە.
وتیشی، بەهۆی هێرشەکەوە جۆرە موشەکێک لەناوبراوە کە مەوداکەی 200 کیلۆمەترە.
ئەوەش لەکاتێکدایە شەوی 19ی تەمموزی 2019، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان سەربازگەیەکی حەشدی شەعبی لە سنوری قەزای دوزخورماتوو کردە ئامانج و بەو هۆیەشەوە دوو چەکداری حەشدی شەعبی برینداربوون.
هــ. ر
AM:10:59:23/08/2019
ئهم بابهته 2240
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت