له‌ ماوه‌ی مانگێكدا 20 كۆڵبه‌ر كوژراون و بریندار بوون

‌کاسبکارانی رۆژهەڵاتی کوردستان رووبەڕووی مەترسی مەرگ دەبنەوە

وێستگه‌ نیوزـ
کۆڵبەرێکی دیکە لە سنووری شنۆ بریندار کرا و بە ئەژمار کردنی ئەم حاڵەتە لەماوەی مانگێکدا 20 کۆڵبەر كوژراون و برینداربوون.


بەپێی راپۆرتی رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ تیایدا هاتووه‌: شەوی چوارشەممە 21ی ئابی 2019، کۆڵبەرێکی خەڵکی شنۆ بە ناوی ناسر نووری، بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئێران بریندار کراوە.

ئەو کۆڵبەرە لە بەرزاییەکانی کێلەشین کراوەتە ئامانج و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی رەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی شاری نەغەدە کراوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری رێکخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، لە ماوەی مانگێكدا لانیکەم پێنج کۆڵبەر بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراون و 15 کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون.

هــ. ر


AM:08:45:23/08/2019


ئه‌م بابه‌ته 1588 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو