نوێنه‌ری فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران: له‌ دوو رۆژی رابردودا ده‌یان په‌نابه‌ر له‌ توركیا ده‌ستگیركراون

‌وێنە-گێتی

وێستگه‌ نیوزـ

نوێنەری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراق لە تورکیا ئاشكرایكرد له‌ماوه‌ی دوو رۆژی رابردودا ده‌یان په‌نابه‌ر له‌ توركیا ده‌ستگیركراون.

ڕۆژ عەزیز، نوێنەری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراق لە تورکیا رایگه‌یاند: رۆژی چوارشه‌ممه‌ 21ی ئابی 2019، لە ناوچەی سەفەرحیسار-ی سەربە شاری ئیزمیر، 59 پەنابەر دەستگیرکراون کە 25 پیاو و 12 ژن و 22 منداڵ بوون.

وتیشی، هه‌ر له‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ لە شاری بودروم و لە چەند شوێنی جیادا 60 پەنابەر دەستگیكراون، لەناوچەی ئینەزی سەربەشاری ئەدرنەش 49 پەنابەری دیکە دەستگیر کران، راشیگه‌یاندوه‌: هه‌ر له‌ هه‌مان رۆژدا بەرێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەرانی شاری ئەدرنە رایگەیاند 335 پەنابەر رەوانەی بەرێوەبەرایەتیەکەیان کراووه‌ کە لە نزیک شاری ئەدرنە و شارەکانی سەرسنور دەستگیر کراون .

سه‌باره‌ت به‌ ئاماره‌كانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، رۆژ عه‌زیز رایگه‌یاندوه‌ دووبارە لە ناوچەی سەفەرحیسار، 22  پەنابەر و دوو کەسیش بەتۆمەتی قاچاخچێتی دەستگیرکراون.

وتیشی: هه‌ر ئه‌مڕۆ لە ناوچەی کوشاداسێ و کۆرفەزی سەربە شاری ئایدین 109 پەنابەر دەستگیرکران کە زۆربەیان ژن و منداڵن، لەناوچەی ئینەزی سەربە شاری ئەدرنەش 68 پەنابەر دەستگیر کران.

نوێنەری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراق لە تورکیا ئاشكراشیكرد: په‌نابه‌ره‌ ده‌ستگیركراوه‌كان خەڵکی سوریا و عیراق و پاکستان و ئەفغانستان میسر و فەلەستین و ئەفریقا و چەندین وڵاتی دیکە بوون.


PM:09:43:22/08/2019


ئه‌م بابه‌ته 2052 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو