حه‌شدی شه‌عبی: فڕۆكه‌یەكی چاودێریمان ناچاری كشانه‌وه كرد
وێستگه نیوزـ
ده‌سته‌ی گشتیی حه‌شدی شه‌عبیی عیراق رایگه‌یاند فڕۆكه‌یه‌كی چاودێریی بێفڕۆكه‌وانیان له ئاسمانی به‌غدا كردوه‌ته ئامانج و ناچاریان كردوه بكشێته‌وه.
له به‌یاننامه‌یه‌كی كورتدا، ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبیی عیراق رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 22ی ئابی 2019، فڕۆكه چاودێرییه بێفڕۆكه‌وانه‌كه به‌سه‌ر بارەگای لیوای 12 له سنوری به‌غدا سوڕاوه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه هێزه‌كانیان فڕۆكه‌كه‌یان كردوه‌ته ئامانج و بێئه‌وه‌ی "ئه‌ركه سیخوڕییه‌كه‌ی" ئه‌نجام بدات، ناچاریانكردوه بكشێته‌وه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ حه‌سه‌ن سالم، په‌رله‌مانتاری كوتله‌ی سادیقون و سه‌ركرده له عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق به سه‌رۆكایه‌تیی قه‌یس خه‌زعه‌لی بڵاویكرده‌وه: له‌ناو باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا، باڵیۆزخانه‌ی ئیسرائیلیش هه‌یه.
وتیشی ئه‌و به‌شه ئه‌منییه‌ی ئیسرائیل له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا تایبه‌ته به هه‌واڵگری و سیخوڕی و چه‌ند ئه‌ركێك جێبه‌جێ ده‌كات، له‌وانه: غافڵكوژكردن و ته‌قینه‌وه و بۆمبڕێژكردن، دوایین كاریشیان وه‌شاندنی گورز بووه له پێگه ئه‌منییه‌كانی عیراق به‌تایبه‌ت جبه‌خانه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی.
سه‌ركرده‌كه‌ی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق وتویه‌تی: "ئه‌گه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا دانه‌خرێت، ئه‌وا عیراق ئاسایش و پارێزراویی نابێت" و به گرنگی زانی له‌سه‌ر ئه‌و پرسه كه‌س بێده‌نگ نه‌بێت.
PM:08:24:22/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 2140
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت