په‌رله‌مانتارێك: له‌ناو باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا، باڵیۆزخانه‌ی ئیسرائیلیش هه‌یه
سوتاندنی ئاڵای ئیسرائیل و ئەمریکا لەلایەن عیراقیەکانەوە-ئەرشیف
وێستگه نیوزـ
به‌وته‌ی په‌رله‌مانتارێكی كوتله‌ی سادیقون له په‌رله‌مانی عیراق، له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا به‌شێكی ئه‌منیی ئیسرایئلی هه‌یه و یه‌كێك له ئه‌ركه‌كانی وه‌شاندنی گورزه له پێگه ئه‌منییه‌كانی عیراق.
سایتی روسیاتوده‌ی له‌زاری حه‌سه‌ن سالم، په‌رله‌مانتاری كوتله‌ی سادیقون و سه‌ركرده له عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق به سه‌رۆكایه‌تیی قه‌یس خه‌زعه‌لی بڵاویكرده‌وه: له‌ناو باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا، باڵیۆزخانه‌ی ئیسرائیلیش هه‌یه.
وتیشی ئه‌و به‌شه ئه‌منییه‌ی ئیسرائیل له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا تایبه‌ته به هه‌واڵگری و سیخوڕی و چه‌ند ئه‌ركێك جێبه‌جێ ده‌كات، له‌وانه: غافڵكوژكردن و ته‌قینه‌وه و بۆمبڕێژكردن، دوایین كاریشیان وه‌شاندنی گورز بووه له پێگه ئه‌منییه‌كانی عیراق به‌تایبه‌ت جبه‌خانه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی.
سه‌ركرده‌كه‌ی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق وتویه‌تی: "ئه‌گه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا دانه‌خرێت، ئه‌وا عیراق ئاسایش و پارێزراویی نابێت" و به گرنگی زانی له‌سه‌ر ئه‌و پرسه كه‌س بێده‌نگ نه‌بێت.
به‌وته‌ی په‌رله‌مانتاره‌كه، ئه‌مریكا واته قه‌واره‌ی زایۆنیی ئیسرائیل و ئیسرائیلیش واته ئه‌مریكا، هه‌ر ئه‌مریكاشه ده‌ستی به‌سه‌ر ئاسمانی عیراقدا گرتوه، بۆیه ده‌بێت بونی هاوپه‌یمانیی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا كۆتایی پێ بێت، چونكه به وته‌ی ناوبراو ئه‌مریكا هۆكاری به‌زاندنی سنوره ئاسمانییه‌كانی عیراقه.
رۆژی سێشه‌ممه 20ی ئابی 2019، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی به‌رگریی شارستانیی عیراق رایگه‌یاند ئاگرێك له جبه‌خانه‌یه‌كی سه‌ربه هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كه‌وتوه‌ته‌وه و هۆكاره‌كه‌ش رودانی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك بووه له‌ناو جبه‌خانه‌كه‌دا كه ده‌كه‌وێته نزیك بنكه‌ی ئاسمانیی به‌له‌د.
پێشتریش فازل ئه‌بوره‌غیف، پسپۆڕی ئه‌منی و نزیك له ده‌زگای هه‌واڵیی عیراق به سایتی روسیاتوده‌ی راگه‌یاندبوو: زانیاری‌یان هه‌یه ئیسرائیل پلانی هه‌بێت بۆ بۆردومانكردنی جبه‌كانه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له عیراق.
به‌وته‌ی ئه‌و پسپۆڕه، پلانه‌كه‌ی ئیسرائیل ته‌نها بۆ جبه‌خانه‌كانی حه‌شد شه‌عبییه نه‌ك بۆ باره‌گا و چه‌كدار و پێكهاته‌كانی، به‌ڵام له هه‌مانكاتیشدا دوور نییه باره‌گاكانیشی بكاته ئامانج.
وته‌كانی ئه‌و پسپۆڕه ئه‌منییه له‌كاتێكدابوو كه رۆژی دووشه‌ممه 12ی ئابی 2019، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره له جبه‌خانه‌یه‌كی حه‌شدی شه‌عبی له باشوری به‌غدا رویدا و به‌هۆی پارچه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و موشه‌كه‌كانی ناو جبه‌خانه‌كانه‌وه، كه‌سێك كوژرا و 29ی دیكه‌ش برینداربوون.
PM:07:05:22/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 3328
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت