مێرمنداڵێك له‌كاتی مه‌له‌دا لەئاوی باڵەجۆ خنکا

‌ئەو رووبارەی مێرمنداڵەکەی تیادا خنکاوە

وێستگه‌ نیوز ـ

له‌ گوندی باریكه‌ی سه‌ر به‌ناحیه‌ی قۆره‌توو مێرمنداڵێك له‌كاتی مه‌له‌كردندا خنكا و تا ئێستا ته‌رمه‌كه‌ی نه‌دۆزراوه‌ته‌وه‌.


پۆلیسی گه‌رمیان بڵاویكردووه‌ته‌وه‌: ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە لەگوندی باریکە سەربەناحییەی قۆرەتوو لەکاتی مەلەکردندا مێرمنداڵێك بەناوی (کەریم قادر محه‌مه‌د) لەدایکبووی 2004 دانیشتووی گوندی باریکە لەئاوی باڵەجۆ خنکا.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، تیمەکانی فریاکەوتن گەشتوونەته‌ شوێنی رووداوه‌كه‌، تا درەنگانی شەو بەدوای تەرمەکەیدا گەڕاون و تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە و تا ئێستاش گەڕان بەدوای تەرمەکەیدا بەردەوامە.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ ده‌سته‌یه‌ك له‌ چالاكانی مه‌ده‌نی داوایان له‌ مه‌له‌وانه‌كانی گه‌رمیان كردووه‌ هه‌ر كه‌س توانای هه‌یه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی ئه‌و مێرمنداڵه‌ با بگاته‌ ئاوی باڵه‌جۆ.

هــ. ر


PM:11:56:21/08/2019


ئه‌م بابه‌ته 5008 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت