به‌ڤیدیۆ.. فه‌له‌ستینیه‌ك ده‌یه‌وێت به په‌ت فه‌رمانبه‌رێكی ئیسرائیلی بخنكێنێت
وێستگه نیوزـ
هێزه ئه‌منییه‌كانی ئیسرائیل هاوڵاتییه‌كی فه‌له‌ستنیان ده‌ستگیركرد كه له ده‌روازه‌یه‌كی سنوری ویستویه‌تی فه‌رمانبه‌رێكی ئیسرائیلی له ده‌روازه‌كه‌دا بخنكێنێت.
میدیاكانی ئیسرائیل له كامێراكانی چاودێرییه‌وه گرته ڤیدیۆییه‌كه‌ی ئه‌و هه‌وڵی كوشتنه‌یان بڵاوكردوه‌ته‌وه كه له ده‌روازه‌ی كه‌رامه رویداوه و ده‌ڵێن فه‌لستینییه‌كه ته‌مه‌نی 35 ساڵه و له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی له ئوردن به ده‌روازه‌ی ناوبراودا ویستویه‌تی به په‌تێك فه‌رمانبه‌رێكی ئیسرائیلی بخنكێنێت.
وه‌ك له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتوه، فەلەسینییەکە پەتێک دەکاتە ملی فه‌رمانبه‌ره ئیسرائیلییه‌كه کە سەرقاڵی تەلەفۆنکردن بووە، دواتریش فەرمانبەرەکە له‌ده‌ست فه‌له‌ستینییه‌كه هه‌ڵاتووه و داوای هاوكاریی كردوه، دواتریش هێزه ئه‌منییه‌كانی ئیسرائیل هاوڵاتییه فه‌له‌ستینیه‌كه‌یان ده‌ستگیركردوه.
PM:08:35:21/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 3736
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت