كۆمه‌ڵی ئیسلامی و نه‌وه‌ی نوێ چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت به‌ دۆخی هاوڵاتییانیان تاووتوێ كرد

‌دیمەنێک لە دیدارەکە

وێستگه‌ نیوز ـ

شاندێکی باڵای جووڵانه‌وه‌ی نەوەی نوێ سەردانی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی کۆمەڵی ئیسلامیی لە شاری سلێمانی کرد و چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت به‌ دۆخی هاوڵاتییان و هه‌ماهه‌نگی و كاری پێكه‌وه‌یی گفتوگۆی له‌ باره‌وه‌ كرا.


به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌كه‌، ئەمڕۆ چوارشەممه‌ 21ی ئابی 2019، شاندێکی باڵای نەوەی نوێ کە پێکهاتبوون لە د. موحەمەد رەئوف، ئەندامی ئەنجومەنی باڵا و هیمداد شاهین، بەرپرسی مەلەفی عیراق و رێبوار چەلەبیی، بەرپرسی رێکخستن و د. کازم فاروق، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ، لە شاری سلێمانی سەردانی ئەنجوومەنی باڵای سیاسیی کۆمەڵی ئیسلامیان کرد.

هه‌روه‌ك هاتووه‌: لە دیدارەکەدا گفتوگۆ کرا لەبارەی رەوشی سیاسیی هەرێم و ناوچەکە بەگشتیی و دۆخ و گوزەرانی هاوڵاتیان بەتایبەت و پەرەپێدانی کاری پێکەوەی بۆ ئامانجە هاوبەشەکان.

ئەوەش خراوەتەڕوو: "شاندی باڵای نەوەی نوێ هەڵوێستی جوڵانەوەکەیان دووپاتکردەوە لەخزمەتکردنی هاوڵاتیان و جەختیان لەکاری پێکەوەیی لەگەڵ هێزەکانی دەرەوەی دەسەڵات کردەوە".

هەر لە کۆبوونەوەکەدا، جەخت لەسەر هەوڵدان و بەردەوامیی هەردوولا بۆ شەفافکردنی سەرچاوەکانی داهات و گێڕانەوەی داهات بۆ خاوەنە راستەقینەکەی کە هاوڵاتییە و کاراترکردنی رۆڵی پەرلەمان لە چاودێرییکردن و بەدواداچوون و لێپرسینەوە.

هــ. ر


PM:07:24:21/08/2019


ئه‌م بابه‌ته 2008 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت