لە بارەی وەرشەکانی دانانی غاز بۆ ئۆتۆمبێل پێشنیازێکی نوێ دەکرێت
ئۆتۆمبێلێک کە کراوە بە غاز
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامییه‌تی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وان رێگه ناده‌ن هیچ كه‌سێك به‌بێ مۆڵه‌ت سیستمی به‌نزینی ئۆتۆمبێل بۆ غازی سروشتی بگۆڕێت، به‌ڵكو ده‌بێت مۆڵه‌تی كاركردنیان هه‌بێت، خاوه‌نی یه‌كێك له‌و وه‌رشانه‌ش ئاشكرایده‌كات كه وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم كاره‌كه‌ی ئه‌وانی قورس‌تر كردووه.
گۆران قادر، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامییه‌تی سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: چه‌ند كه‌سێك پێشنیازی ئه‌وه‌یان كردووه هاوشێوه‌ی تاقیگه‌كانی پشكنین و مه‌رجه‌كانی سه‌لامه‌تی ئۆتۆمبێل وه‌رشه‌كانی گۆڕینی سیستمی به‌نزین بۆ غازی سرووشتیش بكرێنه كۆمپانیا‌و كاره‌كانیان به سیستم بكرێت.
به وته‌ی گۆران قادر، ئه‌و پێشنیازه كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت و ره‌نگه له داهاتوودا پێشنیازه‌كه ده‌وڵه‌ند بكه‌ن و كاری زیاتری له‌سه‌ر بكه‌ن.
له لایه‌كی دیكه‌وه زاهیر شێخ محه‌مه‌د، خاوه‌نی یه‌كێك له وه‌رشه‌كانی گۆڕینی سیتمی به‌نزین بۆ غازی سروشتی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: ماوه‌یه‌كی زۆره سه‌رقاڵی ئه‌وه‌ن مۆڵه‌ت بۆ شوێنی كاره‌كه‌یان ده‌ربهێنن و ئیشه‌كانیان به ئاسایی و یاسایی تر بكه‌ن، به‌ڵام ده‌یان فه‌رمانگه‌یان پێكراوه و هێشتا كاره‌كه‌یان له قۆناغی سه‌ره‌تادایه.
وتیشی: "تا وه‌زاره‌تی ناوخۆ نووسراوی كردووه كه ده‌بێت كاری ئه‌و وه‌رشانه بكرێنه كۆمپانیا، له‌گه‌ڵ چه‌ند مه‌رجێكی دیكه، به‌مه‌ش هه‌موو كاره‌كانی ئێمه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ قۆناغی سه‌ره‌تا".
PM:06:49:21/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 3768
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت