حه‌شدی شه‌عبی: ئه‌مریكا رێگه‌ی به چوار فڕۆكه‌ی ئیسرائیلی داوه باره‌گاكانمان بۆردومان بكه‌ن
ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس
وێستگه نیوزـ
جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی به‌رپرسیارێتیی بۆردومانكردنی باره‌گاكانی خسته‌ئه‌ستۆی ئه‌مریكا و رایگه‌یاند كه حه‌شد زانیاریی ته‌واو و نه‌خشه و تۆماری سه‌رجه‌م فڕۆكه‌كانی ئه‌مریكای لایه كه چ كاتێك فڕیون و چ كاتێكیش له عیراقدا نیشتونه‌ته‌وه.
ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: دوژمنانی عیراق دوباره پیلان به‌شێوازی جیاجیا بۆ به ئامانجكردنی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی داده‌نێنه‌وه، ئه‌مریكا كه هاوكاربووه له هێنانی گروپه تیرۆرستییه‌كان بۆ عیراق و ناوچه‌كه، ئێستا به‌جۆرێكی دیكه سه‌روه‌ریی خاكی عیراق ده‌به‌زێنێ و حه‌شدی شه‌عبی ده‌كاته ئامانج.
موهه‌ندیس پێی وایه كه گێچه‌ڵه‌كانی ئه‌مریكا به حه‌شدی شه‌عبی، دوای سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌كانی حه‌شده به‌سه‌ر داعش و چه‌سپاندنی هێزی حه‌شده به فه‌رمی و یاسایی له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیران، ده‌شڵێت: ئه‌مریكا به سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر كه‌سایه‌تییه‌كانی حه‌شد و بۆردومانكردنی باره‌گاكانی له پرۆسه‌ی تایبه‌ت و به فڕۆكه‌ی نوێ، ده‌ستی به گێچه‌ڵكردن كردوه‌ته‌وه.
ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس رایگه‌یاندوه كه زانیاریی پشتڕاستكراوه‌یان لایه، ئه‌مساڵ ئه‌مریكا چوار فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانیی ئیسرائیلیی له‌رێگه‌ی ئازه‌ربایجانه‌وه خستوه‌ته‌ناو هێزه‌كانی خۆی و له فڕین به‌سه‌ر باره‌گا سه‌ربازییه‌كانی عیراقدا به‌شداریی پێکردون.
ئه‌وه‌شی راگه‌یاندوه كه حه‌شدی شه‌عبی زانیاریی دیكه و نه‌خشه و تۆماری سه‌رجه‌م ده‌رچون و نیشتنه‌وه‌ی فڕۆكه‌كانی ئه‌مریكای لایه و ده‌زانێت چ كاتێك به‌سه‌ر عیراقدا فڕیون.
جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی هۆشداری له قۆناغی داهاتووش ده‌دات و ده‌ڵێت به وردی ئاگادارن كه پلان بۆ كوشتنی ئه‌و كه‌سایه‌تییه جیهادییانه داڕێژراوه كه پشتیوانی له حه‌شدی شه‌عبی ده‌كه‌ن.
ده‌شڵێت: "ئه‌وه‌ی رویدا له ئه‌ستۆی ئه‌مریكایه و ئه‌وه‌ش له‌مڕۆوه روو بدات هه‌ر ئه‌مریكا لێی به‌رپرسه، ئێمه‌ش جگه‌له بژارده‌ی به‌رگریكردن له خۆمان و چه‌كه‌كانمان، هیچی دیكه‌مان له‌به‌رده‌ست نییه و چاوه‌ڕوان بوین تا لێكۆڵینه‌وه‌كان ته‌واو ببن، له‌مه‌ودوا به چه‌كی پێشكه‌وتوتر به‌رگری له خۆمان ده‌كه‌ین."
رۆژی سێشه‌ممه 20ی ئابی 2019، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی به‌رگریی شارستانیی عیراق رایگه‌یاند
ئاگرێك له جبه‌خانه‌یه‌كی سه‌ربه هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كه‌وتوه‌ته‌وه و هۆكاره‌كه‌ش رودانی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك بووه له‌ناو جبه‌خانه‌كه‌دا كه ده‌كه‌وێته نزیك بنكه‌ی ئاسمانیی به‌له‌د.
هاوكات له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی عیراق باس له‌وه ده‌كرێت كه زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه له باره‌گاكانی حه‌شدی شه‌عبی له‌گوندی ئه‌لبوحشمه له نزیك بنكه‌ی ئاسمانیی به‌له‌د له باشوری پارێزگای سه‌لاحه‌دین رویدا بێت، باس له‌وه كراوه كه به رونی باره‌گا و جبه‌خانه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كرابێته ئامانج و به سه‌رسوڕمانه‌وه پرسیار له‌وه ده‌كرێت كه كێ ده‌ستی له‌و كاره‌دا هه‌یه؟
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه فازل ئه‌بوره‌غیف، پسپۆڕی ئه‌منی و نزیك له ده‌زگای هه‌واڵیی عیراق به سایتی روسیاتوده‌ی راگه‌یاندبوو: زانیاری‌یان هه‌یه ئیسرائیل پلانی هه‌بێت بۆ بۆردومانكردنی جبه‌كانه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له عیراق.
به‌وته‌ی ئه‌و پسپۆڕه، پلانه‌كه‌ی ئیسرائیل ته‌نها بۆ جبه‌خانه‌كانی حه‌شد شه‌عبییه نه‌ك بۆ باره‌گا و چه‌كدار و پێكهاته‌كانی، به‌ڵام له هه‌مانكاتیشدا دوور نییه باره‌گاكانیشی بكاته ئامانج.
وته‌كانی ئه‌و پسپۆڕه ئه‌منییه له‌كاتێكدایه كه رۆژی دووشه‌ممه 12ی ئابی 2019، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره له جبه‌خانه‌یه‌كی حه‌شدی شه‌عبی له باشوری به‌غدا رویدا و به‌هۆی پارچه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و موشه‌كه‌كانی ناو جبه‌خانه‌كانه‌وه، كه‌سێك كوژرا و 29ی دیكه‌ش برینداربوون.
PM:06:26:21/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 2376
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت