به‌رزترین پله‌ی گه‌رمای تۆماركراوی ئه‌مڕۆ
وێستگه نیوزـ
كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان به‌رزترین پله‌ی گه‌رمای ئه‌مڕۆی راگه‌یاند و ئاشكرایكرد له قه‌زای خانه‌قین به‌رزترین پله‌ی گه‌رما تۆمار كراوه كه گه‌یشتوه‌ته 49 پله‌ی سه‌دی.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌نراوێكدا، كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 21ی ئابی 2019 پله‌كانی گه‌رما له هه‌ندێك ناوچه‌ی هه‌رێم به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبۆته‌وه و له "شارۆچكه‌ی خانه‌قین به‌رزترین پله تۆماركراوه كه 49 پله‌ی سه‌دی بووه و دوای ئه‌ویش ناوچه‌ی مەیدان بووه كه 47 پله‌ی سه‌دیی تۆماركردوه".
كه‌شناسی ده‌ڵێت: "له شاره‌كانی هه‌ولێر 44 پله، سلێمانی 42 پله، هه‌ڵه‌بجه 44 و دهۆك 42 و كه‌ركوك 46 پله‌ی سه‌دی تۆماركراوه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه له حاجی ئۆمه‌ران پله‌كانی گه‌رما نزمترینی تۆماركردووه كه 33 پله‌ی سه‌دی بووه و له ئه‌مڕۆدا فێنكترین ناوچه‌ی هه‌رێم بووه.
PM:03:15:21/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 2924
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت