یۆنان: هیچ ئاسانكارییه‌ك بۆ نه‌وتهه‌ڵگره ئێرانییه‌كه ناكه‌ین
وێستگه نیوز –
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی یۆنان جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی هیچ ئاسانكارییه‌ك پێشكه‌شی كه‌شتییه نه‌وت هه‌ڵگره ئێرانییه‌كه ناكات بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وته‌كه‌ی بۆ سوریا بگوازێته‌وه.
میلتادیس فارفیتسیۆتیس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی یۆنان به ته‌له‌فزیۆنی ANT1ی وڵاته‌كه‌ی وت: "ده‌مانه‌وێت په‌یامێك بگه‌یه‌نین كه هیچ ئاسانكارییه‌ك بۆ كه‌شتییه نه‌وت هه‌ڵگره ئێرانییه‌كه به‌ره‌و سوریا ناكه‌ین".
رۆژی 18ی ئه‌م مانگه كه‌شتی نه‌وت هه‌ڵگری ئێرانی "گریس 1" جه‌به‌ل تارقی به‌جێهێشت و به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان به‌ره‌و به‌نده‌ره‌ی كالاماتای یۆنانی به‌ڕێوه‌یه.
رۆژی سێشه‌ممه یۆنان رایگه‌یاند كه هیچ داواكارییه‌كی به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌شتییه‌كه له یه‌كێك له به‌نده‌ره‌كانی له‌نگه‌ر بگرێت، لای خۆیه‌وه ئه‌مریكا هۆشداری دایه ئه‌سینا له هاوكاریكردنی كه‌شتییه‌كه.
دوای پێنج هه‌فته ده‌سه‌ڵاتدارانی جه‌به‌ل تارق بڕیاریاندا ئه‌و كه‌شتییه نه‌وت هه‌ڵگره‌ی ئێران ئازاد بكه‌ن كه به‌هۆی ئه‌گه‌ری گواستنه‌وه‌ی نه‌وت بۆ سوریا ده‌ستی به‌سه‌رداگیرابوو.
PM:02:50:21/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 3580
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت