كه‌شناسی: بارسته هه‌وایه‌كی تا راده‌یه‌ك فێنك رووده‌كاته هه‌رێم
وێستگه نیوز –
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم رایگه‌یاند كه بارسته هه‌وایه‌كی تا راده‌یه‌ك فێنك رووده‌كاته هه‌رێم و تا رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم رایگه‌یاند كه "هاتنی بارسته هه‌وایه‌كی تا راده‌یه‌ك فێنك له ناوه‌ڕاستی توركیاوه سبه‌ی پێنجشه‌ممه پله‌كانی گه‌رما به نزیكه‌ی 3-5 پله نزم ده‌كاته‌وه".
كه‌شناسی هه‌رێم ده‌ڵێت: "ئه‌م نزمبوونه‌وه‌یه له پله‌كانی گه‌رما تا رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو به‌رده‌وامی ده‌بێت".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما بۆ رۆژی هه‌ینی له سه‌نته‌ری پارێزگاكانی هه‌رێم له ژێر 40 پله‌ی سیلیزی ده‌بێت جگه له پارێزگای كه‌ركوك له 40 پله به‌رزترده‌بێت".
PM:12:05:21/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 4744
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت