وێستگه ناوی ئه‌ندامانی لیژنه‌ی پێداچوونه‌وه به پرۆژه‌یاسای چاكسازی بڵاوده‌كاته‌وه
وێستگه نیوز-
له كۆبوونه‌وه‌ی كۆتایی مانگی رابردوو ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران لیژنه‌یه‌كی بۆ چاوخشاندنه‌وه به پرۆژه‌یاسای چاكسازی له خانه‌نشینی و مووچه و ده‌رماڵه و ئیمتیازه‌كانی دیكه پێكهێنا.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به بڕیاری ژماره 10 له 30ی ته‌مموزی رابردوو بڕیاری دا به پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك بۆ چاوخشاندنه‌وه به پرۆژه‌یاسای چاكسازی له خانه‌نشینی و مووچه و ده‌رماڵه و ئیمتیازه‌كانی دیكه له هه‌رێمی كوردستان.
به‌گوێره‌ی بڕیاره‌كه لیژنه‌كه به سه‌رۆكایه‌تی فه‌رسه‌ت ئه‌حمه‌د وه‌زیری داد و ئه‌ندامێتی هه‌ریه‌ك له " ئاوات شێخ جه‌ناب وەزیری دارایی و ئابووری، دارا ره‌شید وەزیری پلاندانان، ڤالا فه‌رید وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان، خالید هادی چاوشلی سەرۆکی دیوانی چاودێریی دارایی، حاكم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سەرۆکی دەستەی دەستپاکی، د. ئامانج ره‌حیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران، ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، بەڕێوەبەری گشتی ژمێرکاری لە وەزارەتی دارایی و ئابووری و نوێنەری تۆماری بایۆمەتری موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان" ده‌بێت.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه كاری ئه‌م لیژنه‌یه پێداچوونه‌وه به پرۆژه‌یاساكه ده‌كات به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان و داڕشتنه‌وه‌ی پرۆژه‌یاساكه به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو و ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی له چوارچێوه‌ی هێڵه گشتییه‌كانی به‌رنامه‌ی كاری نۆیه‌م و دواتر له كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دابنرێت‌و له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نه‌وه گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێت و له دوای بڕیاردان ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بكرێت بۆ ته‌شریعكردنی.
AM:11:48:21/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 3692
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت