تره‌مپ سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ دانیمارك هه‌ڵوه‌شانده‌وه
وێستگه نیوز –
سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌هۆی ره‌تكردنه‌وه‌ی پێفرۆشتنی دوورگه‌ی گرین‌لاند، سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ وڵاتی دانیمارك هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاند سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ وڵاتی دانیمارك كه بڕیاربوو سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو ئه‌نجامی بدات، هه‌ڵوه‌شانده‌وه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی دانیمارك بیرۆكه‌ی فرۆشتنی دوورگه‌ی گرینلاندنی به واشنتۆن ره‌تكرده‌وه.
تره‌مپ ده‌ڵێت: "دانیمارك وڵاتێكی زۆر تایبه‌ته و گه‌له‌كه‌شی زۆرباشن، به‌ڵام به‌پێی وته‌كانی میتێ فریدریكسن سه‌رۆك وه‌زیری دانیمارك بێت، نایه‌وێت گفتوگۆ له‌سه‌ر فرۆشتنی گرین‌لاند بكات، له‌به‌ر ئه‌وه كۆبوونه‌وه‌كه‌مان دواده‌خه‌م بۆ كاتێكی دیكه".
وتیشی: "سه‌رۆك وه‌زیر بڕێكی زۆر تێچوو و هه‌وڵی بۆ ئه‌مریكا و دانیمارك گه‌ڕانده‌وه به‌وه‌ی كه راستگۆیانه و راشكاوانه بوو. سوپاسی ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه و هیوادارم له داهاتوودا كاتێكی دیكه دیاری بكه‌ین".
به‌رپرسێكی كۆشكی سپی له‌وباره‌وه رایگه‌یاند كه ترامپ سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ دانیمارك هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه كه وابڕیاربوو له رۆژانی 2 و 3ی ئه‌یلول ئه‌نجامی بدات و تیایدا له كۆپنهاگن له‌گه‌ڵ فریدریكسن و سه‌رۆكی حكومه‌تی گرین‌لاند كیم كیڵسندا گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و دوورگه‌یه بكات.
رۆژی یه‌كشه‌ممه میتێ فریدریكسن سه‌رۆك وه‌زیری دانیمارك وتی: "بیرۆكه‌ی فرۆشتنی گرین‌لاند به ئه‌مریكا بێ مانایه"، له‌كاتێكدا راوێژكاری ئابووری ترامپ جه‌ختی له گرنگیپێدانی ئه‌مریكا بۆ كڕینی گه‌وره‌ترین دوورگه له جیهاندا كرده‌وه.
فریدریكسن وتیشی: "گرین‌لاند بۆ فرۆشتن نییه. گرین‌لاند دانیماركی نییه. گرین‌لاند موڵكی هاوڵاتییه‌كانیه‌تی و ئومێده‌وارم ئه‌مریكا ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ی به‌جددی نه‌بێت".
له چه‌ند رۆژی رابردوودا رۆژنامه‌ی " wall street journal" بڵاویكرده‌وه كه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان پرسیاری ده‌رباره‌ی ئه‌گه‌ری كڕینی گرین‌لاند، گه‌وره‌ترین دوورگه‌ی جیهان له یه‌كێك له یاریده‌ده‌ره‌كانی كردووه.
دوو راوێژكار به رۆژنامه‌كه‌یان راگه‌یاندووه كه له میانی وتووێژه‌كاندا، تره‌مپ پرسیاری له‌وان و ژماره‌یه‌ك راوێژكاری تر كردووه كه ده‌كرێت كارێكی له‌و شێوه‌یه بكه‌ن، ئاماژه‌شیان به‌وه‌دا كه تره‌مپ به بایه‌خه‌وه گوێبیستی وتووێژی راوێژكاره‌كانی بوو ده‌رباره‌ی سه‌رچاوه و داهاته‌كانی گرین‌لاند و گرنگییه‌كه‌ی له رووی جیۆسیاسییه‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه، تره‌مپ داوای له راوێژكاری یاسایی له كۆشی سپی كردووه بیر له‌و پێشنیازه بكاته‌وه.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه ژماره‌یه‌ك له راوێژكاره‌كان پشتیوانی خۆیان بۆ ئه‌و هه‌نگاوه ده‌ربڕیوه و له‌وباوه‌ڕه‌دان كه جه‌دوای ئابووری هه‌یه، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ژماره‌یه‌كی تر پێیانوایه كه ته‌نها بیرۆكه‌یه‌كه و بووه‌ته جێی سه‌رنجی تره‌مپ.
" wall street journal" ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه روون نییه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان چۆن ده‌توانێت گرین‌لاند بكڕێت كه سه‌ر به وڵاتی دانیماركه و حوكمی زاتی هه‌یه، تا ئێستاش كۆشكی سپی هیچ لێدوانێكی له‌وباره‌وه نه‌داوه.
له ئێستادا نزیكه‌ی 56 هه‌زار كه‌س له دوورگه‌ی گرین‌لاند ده‌ژین كه له رووی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه و ئه‌منییه‌وه سه‌ر به كۆبنهاگنه.
AM:11:03:21/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 2420
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت