كاری ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانییه‌كانی هه‌رێم راگیرا
وێستگه نیوز -
وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان به‌بڕیارێك سه‌رجه‌م كاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانییه‌كانی بۆ ماوه‌ی مانگێك راگرت، هۆكاره‌كه‌شی گه‌ڕاندووه‌ته‌وه بۆ "پێداچوونه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندن" به كاری ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانییه‌كان.
ساسان عه‌ونی وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان ه 7ی ئابی 2019 به ژماره 7016/6 نووسراوێكی ئاڕاسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی شاره‌وانییه‌كانی (هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك، هه‌ڵه‌بجه، گه‌رمیان، راپه‌ڕین و سۆران) كرد.
له بڕیاره‌كه‌دا هاتووه "به‌مه‌به‌ستی پێداچوونه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانییه‌كان له گشت شار و شارۆچكه‌كان ئاگادارتان ده‌كه‌ینه‌وه به راگرتنی ده‌ركردنی بڕیار و كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانییه‌كان بۆ ماوه‌ی مانگێك له رۆژی 2019/8/18 تا به‌رواری 2019/9/22".
راگرتنی كاری ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانییه‌كان له كاتێكدایه ماوه‌ی 18 ساڵ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانییه‌كان له هه‌رێمی كوردستاندا تێپه‌ڕیوه و له دوای ساڵی 2001ه‌وه ته‌نها یه‌ك هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌و ئه‌نجومه‌نانه كراوه.
AM:10:06:21/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 3704
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت