باری كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ راگه‌یه‌ندرا
وێستگه نیوز ـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه سبه‌ینێ له شاره‌كانی هه‌رێم ئاسمان ساماڵ ده‌بێت و به‌راورد به‌ئه‌مڕۆ پله‌كانی گه‌رما نزمده‌بنه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 21ی ئابی 2019 له شاره‌كانی هه‌رێم ئاسمان ساماڵ ده‌بێت.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له هه‌ولێر 44، سلێمانی 43، دهۆك 41، كه‌ركوك 45 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.
كه‌شناسی هه‌رێم ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه 22ی ئابی 2019، له شاره‌كانی هه‌رێم و شاری كه‌ركوك ئاسمان ساماڵ ده‌بێت.
روونیشیكرده‌وه كه به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له هه‌ولێر 40، سلێمانی 40، دهۆك 39، كه‌ركوك 43 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.
AM:09:43:21/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 4924
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت