سه‌رزێڕ ده‌بێته به ده‌روازه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی
وێستگه نیوز -
خاڵی گومرگی سه‌رزێڕ له نێوان باكور و باشووری كوردستان له سنووری شارۆكه‌ی ئامێدی كرایه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و گومرگه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت كه به‌مزووانه كار بۆ نێوده‌وڵه‌تیكردنی خاڵی گومرگی سه‌رزێڕ ده‌كرێت.
عیرفان سلێمان، به‌ڕێوه‌به‌ری خاڵی گومرگی سه‌رزێڕ له شاره‌دێی كانی ماسی سه‌ر به شارۆكه‌ی ئامێدی رایگه‌یاند كه "ماوی زیاتر له چوار ساڵه خاڵی گومرگی سه‌رزێڕ دروستكراوه و تا ئێستا ده‌وامی ئاسایی پێنج رۆژ بوو، له‌مڕۆ به‌دواوه هه‌موو رۆژێك ده‌بێته ده‌وامی فه‌رمی".
عیرفان سلێمان وتی: "سه‌رزێڕ یه‌كێكه له خاڵه گومرگییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا و رۆژانه له نێوان 700 بو 900 كه‌س هاتووچۆی تێدا ده‌كه‌ن، هاتووچۆكه‌ش زیاتر كۆمه‌ڵایه‌تییه".
وتیشی: "به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش بازرگانی سنووردار له نێوان هه‌رێم و توركیای لێوه ده‌كرێت".
به‌رێوه‌به‌ری خاڵی گومرگی سه‌رزێڕ راشیگه‌یاند كه كه ئێستا كار له‌سه‌ر به نێوده‌وڵه‌تیكردنی سه‌رزێڕ ده‌كرێت و دووپاتی ده‌كاته‌وه، له دیوی توركیا حكومه‌ت له‌سه‌ر دروستكردنی رێگاوبان و نێوده‌وڵه‌تیكردنی به‌رده‌وامه، به‌مزووانه چاوه‌ڕێ ده‌كرێ به بڕیاری حكومه‌تی عیراق و هه‌رێمی كوردستان كار له‌سه‌ر نێوده‌وڵه‌تیكردنی مه‌رزه‌كه بكرێت و دیزاینیشی بۆ كراوه.
AM:08:59:21/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 2028
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت