ئاگری ته‌قینه‌وه‌ی جبه‌خانه‌كه‌ی حه‌شدی شه‌عبی له به‌له‌د کۆنترۆڵ کرا
وێستگه نیوز –
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی عیراق كۆنترۆڵكردنی ئاگری جبه‌خانه‌كه‌ی حه‌شدی شه‌عبی له شارۆچكه‌ی به‌له‌د راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه توانیویانه شه‌ش جبه‌خانه‌ی تر رزگار بكه‌ن.
دره‌نگانێكی شه‌وی رابردوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی عیراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی: "تیمه‌كانمان توانییان ئه‌و ئاگره كۆنترۆڵ بكه‌ن كه له‌ناو بنكه‌ی ئاسمانی به‌له‌د كه‌وته‌وه".
به‌رگری شارستانی عیراق ده‌ڵێت: "رووداوه‌كه له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی 25 كۆنتێنه‌ر له سه‌ربازگه‌یه‌كی سه‌ر به كه‌تیبه‌كانی ئیمام عه‌لی له‌ناو بنكه‌ی ئاسمانی به‌له‌د روویدا".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه به فه‌رمانی وه‌زیری ناوخۆ ده‌ستبه‌جێ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌رگری شارستانی به یاوه‌ره‌ی 10 تیم له به‌غداوه گه‌یشته شوێنی رووداوه‌كه.
به‌رگری شارستانی عیراق ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "30 ئۆتۆمبێلی ئاگركوژێنه‌وه و سێ ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتن له كۆنترۆڵكردنی ئاگره‌كه‌دا به‌شداربوون".
روونیشیكرده‌وه كه تیمه‌كانیان توانیویانه مه‌ترسی ئاگركه‌وتنه‌وه له شه‌ش گه‌نجینه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی كه 15 مه‌تر له رووداوه‌كه دووربوون دووربخه‌نه‌وه و دوو تانكه‌ری سووته‌مه‌نی كه یه‌كی 36 هه‌زار لیتر سووته‌مه‌نییان پێبووه، رزگار بكه‌ن".
ئاشكراشیكرد كه لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه و ئاشكراكردنی هۆكاره‌كه‌ی پێكده‌هێنرێت.
به‌رگری شارستانی عیراق راشیگه‌یاند كه تا ئێستا دیار نییه ئایا فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان بۆردوومانی سه‌ربازگه‌كه‌ی كردووه، یان له شوێنی نادیاره‌وه به هاوه‌ن بۆردوومان كراوه، یاخود چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌كان به شێوازی خراپ هه‌ڵگیراون.
AM:08:46:21/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 2524
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت