جه‌واد زه‌ریف: به سعودیه‌كانم وت ئه‌گه‌ر من بێ به‌هام، بڕۆن له‌گه‌ڵ سوله‌یمانی قسه بكه‌ن
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران
وێستگه نیوزـ
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ناوه‌ڕۆكی به‌شێك له‌و په‌یامانه‌ی ئاشكراكرد كه ئاراسته‌ی شازاده سعود فه‌یسه‌ڵ، وه‌زیری كۆچكردوی سعودیه‌ی كردوه و له یه‌كێكیاندا پێی وتوه: ئه‌گه‌ر من بێ به‌هام لاتانن قسه له‌گه‌ڵ قاسم سوله‌یمانی بكه‌ن.
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له سوید چاوی به ره‌وه‌ندی وڵاته‌كه‌ی كه‌وت و سه‌باره‌ت به كێشه‌كانی ناوچه‌كه ئه‌وه‌ی گێڕاوه‌ته‌وه كه له‌میانی سه‌ردانێكیدا بۆ كوه‌یت، به به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌ی وتوه، ئێران ئاماده‌یه له سبه‌ینێوه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ سعودیه ده‌ستپێ بكات، ئه‌گه‌ر ئه‌وان ئاماده بن.
زه‌ریف رایگه‌یاند: سعودییه‌كان به‌جۆرێكی سه‌یر قسه‌یان ده‌كرد، ده‌یانوت زه‌ریف هیچ قورسایی و به‌هایه‌كی نییه و كێشه‌یان له‌گه‌ڵ جه‌نڕاڵ قاسم سوله‌یمانییه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران به ره‌وه‌ندی وڵاته‌كه‌ی وتوه: "بۆئه‌وه‌ی بزانن سعودیه درۆ ده‌كات، كه بوم به وه‌زیری ده‌ره‌وه، قسه‌م له‌گه‌ڵ قاسم سوله‌یمانی كرد و پێشنیازم بۆ سعود فه‌یسه‌ڵ كرد كه له‌سه‌ر یه‌مه‌ن و به‌حره‌ین و عیراق و سوریا و لوبنان گفتوگۆ بكه‌ین"، زه‌ریف به‌رده‌وام بووه له قسه‌كانی و وتویه‌تی: "له نامه‌كه‌مدا بۆ سعود فه‌یسه‌ڵ پێم راگه‌یاند: ئه‌گه‌ر ده‌زانن من هیچ به‌هایه‌كم نییه، فه‌رمون قسه له‌گه‌ڵ قاسم سوله‌یمانی بكه‌ن".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران وه‌ڵامه‌كه‌ی سعود فه‌یسه‌ڵی بۆ ئه‌و پێشنیازه ئاشكرا كردوه و پێی وتوه: "ئێوه‌ی ئێرانی حه‌قتا به وڵاتانی عه‌ره‌به‌وه نه‌بێت".
پاشان زه‌ریف ده‌ڵێت: ئێستا عه‌ره‌ب ده‌بینێت په‌یوه‌ندیمان به وڵاتانی عه‌ره‌به‌وه هه‌یه یان نا، ئه‌وان له سوریا و یه‌مه‌ن دۆڕان و سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنانیان زیندانی كرد، ده‌شڵێت: "من پشتیوانی بنیادنانی په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ، فشاریشم كردوه ئه‌و په‌یوه‌ندییه دروست ببێت و باجه‌كه‌شیم داوه و ئاماده‌شم باجی زیاتر بده‌م".
سه‌باره‌ت به ئیسرائیلیش به ره‌وه‌ندی ئێرانی وتوه: "له سه‌رده‌می ره‌فسنجانیدا پێیان ده‌وتین ده‌بێت سه‌ری ماره‌كه ببڕدرێت، به‌ڵام ئێران زۆر له‌وه گه‌وره‌تره كه ئیسرائیل به‌ره‌نگاری ببێته‌وه".
وتیشی: ده‌بێت ئیسرائیل ئه‌وه بزانێت هه‌ر ره‌وتێك حوكمی ئێران بكات، ریفۆرمخواز یان پارێزگاران یان عه‌لمانی، ئێران پارویه‌كی گه‌وره‌یه بۆ ئیسرائیل، چونه 40 ساڵه ئێران له‌سه‌ر پێی خۆی وه‌ستاوه و ئه‌وان ناتوانن روبه‌ڕوی تاران ببنه‌وه.
PM:10:28:20/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 4348
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت