سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتالیا ده‌ستیله‌كاركێشایه‌وه
جۆزێپی كۆنتی، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتالیا
وێستگه نیوزـ
له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی پیرانی وڵاته‌كه‌ی و دوای سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه لێی، جۆزێپی كۆنتی، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتالیا ده‌ستی له پۆسته‌كه‌ی كێشایه‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 20ی ئابی 2019، جۆزێپی كۆنتی، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتالیا به‌نیازه نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی راده‌ستی سێرجێۆ متاریلا، سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی بكات و رایگه‌یاند هۆكاره‌كه ئه‌و قه‌یرانه سیاسیه‌یه كه به‌رۆكی ئیتالیای گرتوه.
كۆنتی رایگه‌یاند: به‌باشی گوێ له هه‌موو ئه‌و وتارانه ده‌گرم كه له ئه‌نجومه‌نی پیران ده‌درێت، به‌ڵام ئه‌م ده‌ستاوده‌ستكردنه سیاسییه له‌لای سه‌ۆكی وڵات كۆتایی پێ ده‌هێنم و نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی پێشكه‌ش ده‌كه‌م.
له 8ی ئابی 2019، ئیئتلافی ده‌سه‌ڵاتداری ئێستای ئیتالیا له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شا كه هه‌ردوو حزبی "بزوتنه‌وه‌ی 5 ئه‌ستێره" و "حزبی رابیته" پێكیانهێنابوو.
ماتیۆ سالڤینی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكی حزبی رابیته به جۆزێپی كۆنتی، سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی 5 ئه‌ستێره‌ی رایگه‌یاندبوو كه ناكۆكیی قوڵ له‌نێوان هه‌ردوو حزبه‌كه دروستبووه و به‌پێویستی زانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت ساز بكرێت.
دوای ئه‌و ناكۆكییه‌ش ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئیتالیا پرۆسه‌ی ده‌نگدانی بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له كۆنتی بۆ 20ی ئاب دواخست و دواجار ئه‌مڕۆ متمانه‌ی لێ سه‌نده‌وه.
PM:05:58:20/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 2296
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت