تونێلێكی نوێ بۆ ده‌ربه‌ندیخان دروست ده‌كرێت
وێستگه نیوز –
وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه بڕیاره تونێلێكی نوێ بۆ ده‌ربه‌ندیخان دروست بكرێت، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه هه‌ر كاتێك ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پرۆژه‌ی هێڵی ئاسنینی په‌سه‌ند كرد، رایده‌گه‌یه‌نن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 20ی ئابی 2019 دانا عه‌بدولكه‌ریم وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له میانی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی شووقهكانی كرێنشینان له هه‌ولێر له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان وتی: "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تونێلی ده‌ربه‌ندیخان زۆر كۆنه، بڕیاره تونێلێكی نوێ بۆ ده‌ربه‌ندیخان درووست بكه‌ین".
وتیشی: " له ماوه‌ی چوار ساڵی داهاتوو، جووت سایدی نێوان سلێمانی- كه‌لار ته‌واو ده‌بێت و هه‌وڵ ده‌ده‌ین تونێله نوێكه‌ی ده‌ربه‌ندیخان له‌هه‌مان ماوه ته‌واو بێت".
سه‌باره‌ت به هێڵی ئاسنین-یش، وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن ئاشكرایكرد كه "پڕۆژه‌كه‌مان داوه به ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و هه‌ركاتێك په‌سه‌ند كرا، رایده‌گه‌یه‌نین".
PM:01:28:20/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 2620
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت