سزادان له‌سه‌ر په‌یوه‌ست نه‌بوون به‌ده‌وامه‌وه ده‌ستیپێكرد
وێستگه نیوز -
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كشتوكاڵی سلێمانی سزای 27 فه‌رمانبه‌ری دا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پابه‌ندنه‌بوون به‌كاتی ده‌وامكردنه‌وه.
له نووسراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، شاڵاو جه‌مال به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كشتوكاڵی سلێمانی به فه‌رمانێك كه له رۆژی 2019/8/19 ده‌رچووه، سزای 27 فه‌رمانبه‌رانی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ی ده‌ركرد.
له نووسراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌دراوه كه به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به‌كاتی ده‌وامه‌وه له ( 8 ی به‌یانی بۆ 3ی پاشنیوه‌ڕۆ ) سزای ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه دراوه به‌بڕینی مووچه‌ی ئه‌و رۆژه‌یان.
هاوکات سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی بەنووسراوێك كە رۆژی 7ی ئەم مانگە دەركراوە و تێیدا ئاماژەكراوە بە نووسراوێكی كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكان، بڕیاریداوە، رۆژی 2019/7/23 وەك"ئامادەنەبوونی بێ مووچە" بۆ 52 فەرمانبەری كۆلێژی زانیستە مرۆڤایەتییەكان ئەژمار بكات.
ئه‌مه‌ش ده‌قی نووسراوه‌كانه:
PM:12:00:20/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 4040
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت