وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا گه‌یشته‌ به‌غدا


وێستگه‌ نیوز -
وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا به‌ سه‌ردانێك گه‌یشته‌ به‌غدا و له‌گه‌ڵ‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق كۆبووه‌وه‌.

نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاند كه‌ به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 20ی‌ ئابی‌ 2019 ئانێگریت كرامپ، وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا گه‌یشته‌ به‌غدای پایته‌خت.

نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ له‌ئێستادا ئانێگریت كرامپ، وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیران له‌ كۆبونه‌وه‌دایه‌.

ئه‌ڵمانیا وه‌ك وڵاتێكی‌ زلهێز به‌شداره‌ له‌ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی‌ داعش كه‌ ئه‌مریكا سه‌رۆكایه‌تی‌ ده‌كات و به‌ مه‌شقپێكردن و راوێژكردن هاوكاری‌ پێشكه‌شی‌ هێزه‌ عیراقییه‌كان به‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌شه‌وه‌ ده‌كات.


AM:10:53:20/08/2019


ئه‌م بابه‌ته 2232 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت