هه‌یفا له‌سه‌ر ئه‌لیسا هاته ده‌نگ
وێستگه نیوز ـ
خانمه گۆرانیبێژی لوبنانی هه‌یفا وه‌هبی له‌سه‌ر هه‌واڵی وازهێنانی خانمه گۆرانیبێژی هاوڕێی ئه‌لیسا هاته ده‌نگ و رایگه‌یاند نه ئه‌و و نه‌جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی به‌و بڕیاره رازی نابن.
هه‌یفا وه‌هبی خانمه گۆرانیبێژی لوبنانی له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، تویتێكی ئه‌لیسا خانمه گۆرانیبێژی لوبنانی بڵاوكرده‌وه كه رایگه‌یاندبوو دوای ئاماده‌كاری بۆ دوا ئه‌لبومی، ده‌ستبه‌رداری گۆرانیوتن ده‌بێت.
هه‌یفا نووسیویه‌تی: "ئه‌لیسا به‌سه‌ر بارودۆخی زۆر سه‌ختتردا سه‌ركه‌وتیت... نه ئێمه و نه جه‌ماوه‌ره‌كه‌ت و نه كه‌سوكاره‌كه‌ت به‌و بڕیاره رازی نابین".
هه‌یفا وه‌هبی ده‌ڵێت: "ده‌مه‌وێت به‌رده‌وام بیت له گۆرانیوتن و شانۆكان بڕازێنیته‌وه.. ئه‌و كه‌سه‌شی به دڵی نییه با بڕوات".
PM:08:41:19/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 6656
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت