4 كه‌س به‌تۆمه‌تی دزینی مه‌ڕ و ماڵات ده‌ستگیركران
وێستگه نیوز –
به‌رپرسی راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان ده‌ستگیركردنی چوار كه‌سی راگه‌یاند كه دانیان به‌چه‌ندین حاڵه‌تی دزینی مه‌ڕو ماڵاتدا ناوه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، موقه‌ده‌می مافپه‌روه‌ر عه‌لی جه‌مال قدووری به‌رپرسی راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند كه "چه‌ند هاوڵاتییه‌ك له‌گه‌ڕه‌كه‌كانی سیروان، شه‌هیدان، شێروانه و حه‌مرین سكاڵایان هێنایه لای پۆلیس كه له‌لایه‌ن چه‌ن كه‌سێكه‌وه دزیان لێكراوه ته‌نانه‌ت دوو حه‌یوانیان دزراوه كه به‌مه‌به‌ستی قوربانی كڕیبویان و له‌ماڵه‌وه ڕایانگرتبوو".
موقه‌ده‌م عه‌لی جه‌مال قدووری ده‌ڵێت: "دوای لێكوڵینه‌وه و به‌دواداچونی ورد به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی گه‌رمیان توانییان چوار كه‌س ده‌ستگیربكه‌ن كه ده‌ستیان له‌چه‌ند حاڵه‌تێكی دزیكردندا هه‌بووه".
وتیشی: "دوای لێكۆڵینه‌وه دانیان به‌چه‌ندین حاڵه‌تی دزینی مه‌ڕو ماڵاتدا ناوه و زیاتر له‌یه‌ك ته‌ن گه‌نمی هاوڵاتیه‌كیان دزیوه".
به‌رپرسی راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان راشیگه‌یاند كه "له‌ئێستادا به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی ماده‌ی (444) ئه‌و چوار كه‌سه به‌ندكراون و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه".
PM:08:29:19/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 2240
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت