راگه‌یه‌ندراوێك له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌


وێستگه‌ نیوز -
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوا له‌ "حكومه‌تی توركیا و چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌" ده‌كات نه‌بنه‌ هۆی زیانگه‌یاندن به‌ هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان.

وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی‌ ده‌ست وێستگه‌ نیوز كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند كه‌ "داوا له‌ حكومه‌تی توركیا و چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ ده‌كه‌ین نه‌بنه‌ هۆی زیانگه‌یاندن به‌ هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان".

وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت: "به‌داخه‌وه‌ ئه‌مڕۆ له‌ ئه‌نجامی بۆردومانی فڕۆكه‌كانی توركیا له‌ بناری قه‌ندیل چه‌ند هاووڵاتییه‌ك برینداربوون و زیانی ماددیشی لێكه‌وته‌وه‌".

ده‌شڵێت: "حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ كاتێكدا  هاوخه‌می له‌گه‌ڵ زیانلێكه‌وتووانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ ده‌رده‌بڕێت و نیگه‌رانه‌ له‌و بۆردومانه‌، داواش ده‌كات سه‌لامه‌تی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان بپارێزێرێت و نابێت هاووڵاتیانی هه‌رێم ببنه‌ ئامانجی بۆردومان".

وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ "له‌هه‌مانكاتدا داواش له‌ چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ ده‌كه‌ین ره‌چاوی دۆخی ھاووڵاتیانمان و تایبه‌تمه‌ندیی ھه‌رێمی كوردستان بكه‌ن و چیتر نه‌بنه‌ هۆكاری زیانگه‌یاندن به‌ ھاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان".


PM:08:07:19/08/2019


ئه‌م بابه‌ته 3000 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو