به‌ڤیدیۆ..سوریا كاروانێكی سه‌ربازیی توركیای كرده ئامانج
کاروانێکی سەربازیی تورکیا لەنزیک سنوری سوریا-ئەرشیف
وێستگه نیوزـ
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا دانی به‌وه‌دا نا كه كاروانێكی سه‌ربایی وڵاته‌كه‌ی له‌ناو خاكی سوریا، له‌لایه‌ن سوپای سوریاوه بۆردومانكراوه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا رایگه‌یاندوه: له بۆردومانكردنی كاروانه سه‌ربازییه‌كه‌ی توركیا له‌لایه‌ن سوپای سوریاوه، سێ كه‌س كوژراون و 12ی دیكه‌ش برینداربوون.
هاوكات وه‌زاره‌ته‌كه ئه‌و بۆردومانه‌ی به پێشێلكردنی رێككه‌وتنه‌كانی نێوان ئه‌نقه‌ر و مۆسكۆ له‌قه‌ڵه‌مداوه و رایگه‌یاندوه كه پێشتر روسیا له ره‌وانه‌كردنی ئه‌و كاروانه سه‌ربازییه ئاگادار كراوه‌ته‌وه.
بۆردومانه‌كردنی كاروانه سه‌ربازییه‌كه‌ی توركیا له‌كاتێكدایه كه پێشتر وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوریا هۆشداریی دابوو له‌وه‌ی ئۆتۆمبیله سه‌ربازییه‌كانی توركیا سنوری وڵاته‌كه‌یان به‌زاندوه و به‌ره‌و ناوچه‌ی خان شه‌یخون له ناوچه‌كانی ده‌وربه‌ری شاری ئیدلب ده‌ڕۆن.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوریا، به‌رپرسانی توركیای تۆمه‌تباركردبوو به‌وه‌ی ره‌وانه‌كردنی ئه‌و كاروانه سه‌ربازییه بۆ به‌هاناوه‌چونی چه‌كدارانی به‌ره‌ی نوسره‌یه كه له به‌ره‌كانی شه‌ڕدا له‌گه‌ڵ سوپای سوریا شكاون.
راشیگه‌یاندبوو كه ره‌وانه‌كردنی ئه‌و كاروانه سه‌ربازییانه ده‌یسه‌لمێنێت توركیا به‌هه‌موو جۆرێك هاوكاریی گروپه تیرۆرستییه‌كان ده‌كات.
PM:05:47:19/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 4776
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت