بهپێی ههواڵێكی ماڵپهڕی فهرمیی یهكێتی نیشتمانی كوردستان، لهمیانی سهردانێكی بۆ مەکتەبی رێکخراوە دیموکراتییەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان له سلێمانی، بافڵ تاڵهبانی
باسی لە ھەنگاوەکانی بەستنی کۆنگرەی یەکێتی کردوە و تەئکیدی لە "بەستنی کۆنگرە بێتەوافوق و نوێکردنەوەی یەکێتی" کردوەتەوە.
بافڵ تاڵهبانی رایگەیاندوە: یەکێتییەکان دڵنیادەکەمەوە کۆنگرەی یەکێتییانە دەبەستین و سیاسەتێکی نوێ بۆ ھەرێمێکی نوێ دادەڕێژین کە لە ئاست چاوەڕوانی و خواستی ئەندامان و ھەواداران و دڵسۆزان و کەسوکاری شەھیدان و پێشمەرگە و زیندانیانی سیاسی و کەمئەندامانی سەنگەر و خەمخۆرانی یەکێتیی بێت و پێکەوە ھەمووشمان چەپکە گوڵەکەی مام دەکەینە مەشخەڵی بڵێسەی یەکێتییەکی نوێ .