پشدەر..له روداوێکی هاتوچۆدا فه‌رمانبه‌رێك گیانی لەدەستدا
وێستگه نیوزـ
ئەمڕۆ دووشەممە فه‌رمانبه‌رێك له‌كاتی گه‌ڕانه‌وەی له رانیه‌وه بۆ سه‌نگه‌سه‌ر له لۆفه‌كانی رانیه كه‌وتوه‌ته ئاوه و گیانی له‌ده‌ستداوه.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی پۆلیسی راپه‌ڕین ئاشكرایكرد كه روداوه‌كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 19ی ئابی 2019 رودیاوه و كاتژمێر 3ی دوانیوەڕۆ تەرمی هاوڵاتیەک بەناوی (خ.ع.ف) گەیەندراوه‌ته نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ.
راشیگه‌یاندوه كه هاوڵاتییه‌كه لەدایک بووی ساڵی 1969یه و پیشەی فەرمانبه‌ره لە فەرمانگەی ئاوی ناحیەی سەنگەسەر و هاوكات دانیشتووی ناحیه‌كه‌شه.
له‌باره‌ی ورده‌كارییه‌كانی روداوه‌كه، پۆلیسی راپه‌ڕین ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه فه‌رمانبه‌ره‌كه کە لە لۆفەکانی دەربەند ڕانیە پاش گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە بە ماتۆڕەسکیلەکەیەوە کەوتۆتە ناو ئاوی دەربەندی رانیە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.
بە وتەی کەسوکارەکەشی فه‌رمانبه‌ره‌كه بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەمەبەستی مامەڵەی پاسپۆرت چوه‌تە ڕانیە، پاش توێکاریش، تەرمەکەی ڕادەستی کەسوکاری کراوه‌ته‌وه و دۆسیه‌ی لێکۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە.
PM:04:40:19/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 2120
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت