ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید: هەرێم کاتی کەمی لە بەردەستە

‌ئه‌حمه‌دی جاجی ره‌شید

وێستگه‌ نیوزـ

په‌رله‌مانتارێكی كورد له‌ په‌رله‌مانی عیراق پێی وایه‌ كه‌ بۆ بودجه‌ی 2020ی حكومه‌تی فیدڕاڵیی عیراق، هه‌رێمی كوردستان كاتی كه‌می له‌به‌رده‌سته‌.

ئه‌حمه‌دی جاجی ره‌شید، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی عیراق رایگه‌یاند: بەپێی یاسای ئیدارەی دارایی، دەبێت وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدڕاڵیی عیراق پرۆژەیاسای بوجە لە ناوەراستی مانگی  9 ئامادەبکات.

ده‌شڵێت، دواتر لە ئەنجومەنی وەزیراندا دەنگ له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاساكه‌ ده‌درێت و ده‌بێت لە کۆتایی مانگی 10 بگاتە پەرلەمان و لە سەرەتای ساڵی داهاتوو واتە 2020 له‌ په‌رله‌مانی ده‌نگی له‌سه‌ر درابێت.

ئه‌ندامه‌ كورده‌كه‌ی لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی عیراق به‌پێویستی زانیووه‌ هەرێمی كوردستان رێكکەوتنی نوێ له‌گه‌ڵ به‌غدا ئەنجام بدات و بابەتەکانی نەوت و گومرگ و باجەکان یەکلابکاتەوە، ئەگەر نا یاسای بوجە بەبێ بەشداریی هەرێم کۆمەڵێك ده‌قی تیدا دادەنرێت کە بەخواستی هەرێم نابێت.

هۆشدارییه‌كه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ كورده‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت شاندێكی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا بكه‌ن بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر دۆسێی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان و كه‌ركوك و پرسی نه‌وت و بودجه‌، په‌رله‌مانتارێكیش زانیاری زیاتر ده‌خاته‌ڕوو.

له‌وباره‌یەوه‌ حه‌سه‌ن ئاڵی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌ فراكسیۆنی یه‌كێتی به‌ وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاندبوو: دوای كۆتایی هاتنی پشووی جه‌ژنی قوربان و له‌ هه‌فته‌ی داهاتوودا شاندێكی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كه‌ن بۆ گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر پرسی نه‌وت و بودجه‌ و ماده‌ی 140ی ده‌ستور.


PM:04:19:19/08/2019


ئه‌م بابه‌ته 1480 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو