مه‌حمود عه‌باس سه‌رجه‌م راوێژكاره‌كانی لابرد
مه‌حمود عه‌باس، سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستین
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستین بڕیاریدا كۆتایی به خزمه‌تی سه‌رجه‌م راوێژكاره‌كانی بهێنێت و سه‌رجه‌میانی له كاره‌كانیان لابرد.
له بڕیاره‌كه‌ی مه‌حمود عه‌باس، سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستیندا هاتووه به‌بێ ره‌چاوكردنی پله و ناوه‌كانیان، پێویسته كۆتایی به خزمه‌تی سه‌رجه‌م راوێژكاره‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی فه‌له‌ستین بهێنرێت.
به‌پێی بڕیاره‌كه‌ی عه‌باس سه‌رجه‌م گرێبه‌سته‌كانی تایبه‌ت به راوێژكارانی سه‌رۆكایه‌تیی فه‌له‌ستین هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و هه‌موو ماف و ئیمیتیازێكیشیان وه‌ك راوێژكار لێده‌سه‌ندرێته‌وه.
له بڕیارێكی دیكه‌شدا كه تایبه‌ته به 17یه‌مین كابینه‌ی حكومه‌تی فه‌له‌ستین به سه‌رۆكایه‌تیی رامی حه‌مده‌ڵا، مه‌حمود عه‌باس سه‌رۆكی حكومه‌ت و ئه‌ندامانی كابینه‌كه‌ی ناچار كردوه سه‌رجه‌م ئه‌و پارانه به یه‌ك جار بگه‌ڕێننه‌وه كه له‌ماوه‌ی چاكسازیكردن له ده‌رماڵه و موچه‌كانیاندا وه‌ریانگرتوه.
سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستین فه‌رمانی كردوه سه‌رۆكی حكومه‌ت و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی كابینه‌كه‌ی ئه‌و پارانه بگه‌ڕێننه‌وه كه له‌ماوه‌ی رابردوودا بۆ كرێ خانوو و پرۆسه‌ی نیشته‌جێكردنیان خه‌رج كراوه.
PM:03:37:19/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 2396
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت