مهلا ههڵۆ سهردانی ماڵی ماریا ههورامی كرد
مەلا هەڵۆ حەمە رەشید
وێستگه نیوز ـ
مەلا هەڵۆ حەمە رەشید، مامۆستای ئاینی رایگەیاند، سەردانی ماڵی هونەرمەند ماریا هەورامی کردووە و لەوێ ئەوەندەی تر پەشیمان بووەتەوە لە قسە" ناشەرعی و نەشیاوەکان" ی، وهك خۆی ئاماژهی پێداوه رێزێكی زۆری لێگیراوه.
مەلا هەڵۆ حەمە رەشید، لە ڤیدیۆیەکی راستەوخۆی فەیسبووکدا، كهله لهلاپهڕهی تایبهتی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتی فهیسبوك بڵاویكردووهتهوه ئاماژەی بەوە کردووە، سەردانی ماڵی هونەرمەند ماریا هەورامی کردووە و خێزانەکەی رێزێکی تایبەتییان لێ گرتووە و لە ئێستادا هیچ کێشەیەک لەنێوانیاندا نەماوە.
مهلا ههڵۆ ئاماژهی بهوهشدا: خێزانی ماریا هەورامی بەڵێنیان داوە دوای روونکردنەوەکانی خۆی، ئەوانیش روونکردنەوەی خۆیان بدەن و کۆتایی بەکێشەکە بهێنن.
هاوکات لەبارەی فاتیح شارستێنیەوە دەڵێت، "لە کۆبوونەوەکەی دوێنێدا مامۆستا فاتیح داوایکرد لەسەر کەناڵەکان داوای لێبوردنی لێ بکەم، بەڵام من وتم کەی تۆ لە فتواکانت پەشیمان بوویتەوە منیش داوای لێبوردن دەکەم، چونکە مامۆستا فاتیح کۆمەڵێک شتی نا شەرعی حەڵال کردووە".
وتیشی، لە کۆبوونەوەکەدا مامۆستا فاتیح لە هیچ شتێکی خۆی پەشیمان نەبووەتەوە ودەیوت: "من لە دیندا ئاسانکاریی دەکەم، تۆ توندڕەوی و دین قورس دەکەیت".
ئەو مامۆستا ئایینییە وتیشی، "لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا بەڵینیان داوە سوکایەتی بەیەکتر رابگرن، بەڵام بێ دەنگ نابێت لە هەرکەسێک فەتوای "پێچەوانەی شەرع" بدات و قسەی لەسەر دەکات.
ئەو وتانەی مەلا هەڵۆ دوای ئەوە هات کە پێشتر کەسوکاری ماریا هەورامی رایانگەیاند، رێگای یاسا دەگرنەبەر بەرامبەر ئەو وتە نەشیاوانەی مەلا هەڵ بە هونەرمەند ماریا هەورامی وتووە، دواتریش لەسەر هەمان کێشە ناکۆکی کەوتە نێوان مەلا هەڵۆ و مەلا فاتیح شارستێنی و دوێنێش یەکێتی زانایانی ئایینی ناکۆکی نێوان ئەو دوو مامۆستا ئاینییەی چارەسەرکرد.
هــ. ر
AM:10:08:19/08/2019
ئهم بابهته 6592
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت