تۆمه‌تباره هه‌ڵاتووه‌كه‌ی كه‌ركوك له هه‌ولێر ده‌ستگیركرا
وێستگه نیوز -
پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند كه تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركردووه كه سزای 15 ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا درابوو و له كه‌ركوكه‌وه به‌ره‌و هه‌ولێر هه‌ڵهاتبوو.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێ رایگه‌یاند كه "تۆمه‌تبارێك له پارێزگای كه‌ركوك، كه بۆ ماوه‌ی 15 ساڵ سزای زیندانی بۆ بڕابووه‌وه به پێی مادده‌كانی (456، 443، 267)، رایكردبوو بۆ سنوری پارێزگای هه‌ولێر".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه هاتووه كه "ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 18ی ئابی 2019 له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیر كرا".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی پۆلیسی هه‌ولێر له راكردنی ئه‌م تۆمه‌تباره، تیمێك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر به‌سه‌رپه‌رشتی موقه‌ده‌م سالار ساڵح ئه‌حمه‌د به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ چه‌ند پۆلیسێك توانییان تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیر بكه‌ن".
پۆلیسی هه‌ولێر راشیگه‌یاند كه "دواتر تۆمه‌تباره‌كه راده‌ستی پۆلیسی پارێزگای كه‌ركوك كرایه‌وه و نێردراوه بۆ پارێزگای كه‌ركوك".
PM:10:48:18/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 3768
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت