پزیشكی ئه‌شكه‌نجه‌دانه‌كه‌ی سه‌رده‌می سه‌دام مافی په‌نابه‌ری پێدرا
وێستگه نیوز –
ئه‌و پزیشكه عیراقییه‌ی كه تۆمه‌تبار بوو به ئه‌نجامدانی تاوانی دژی مرۆڤایه‌تی له سه‌رده‌م سه‌دام حسێن سه‌رۆكی پێشووتری عیراق، له وڵاتی به‌ریتانیا مافی په‌نابه‌ری پێدرا.
رۆژنامه‌ی "the telegraph"ی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه كه پزیشكێكی عیراقی كه تۆمه‌تبار بوو به ئه‌نجامدانی تاوانی دژی مرۆڤایه‌تی له سه‌رده‌م سه‌دام حسێن سه‌رۆكی پێشووتری عیراق، له‌لایه‌ن دادگاوه ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر مافی په‌نابه‌رێتی له وڵاتی به‌ریتانیا درا.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌كه، ئه‌و پزیشكه كه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه، تۆمه‌تباره به ئه‌نجامدانی تاوانی دژی مرۆڤایه‌تی و له زیندانه‌كانی عیراق له سه‌رده‌می سه‌دام حسێندا چاره‌سه‌ری ئه‌و زیندانییانه‌ی كردووه كه ئه‌شكه‌نجه دراون بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر ئه‌شكه‌نجه بدرێن.
ئه‌و پزیشكه كه له ئێستادا ته‌مه‌نی 54 ساڵه دوو بژارده‌ی له‌به‌رده‌مدا بووه، یان چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و زیندانییانه‌ی ئه‌شكه‌نجه دراون تا به‌رگه‌ی زیاتری ئه‌شكه‌نجه‌دان بگرن، یان ده‌ستبه‌رداربوونیان بۆ ئه‌وه‌ی به‌هۆی ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌دانه‌وه له زیندانه‌كاندا گیان له‌ده‌ست بده‌ن.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌تاوه داواكه‌ی بۆ مافی په‌نابه‌رێتی ره‌تكراوه‌ته‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی له ده‌زگای هه‌واڵگری سه‌ربازی سه‌ر به سه‌دام حسێن كاری كردووه، به‌ڵام دواجار دادگایه‌كی پێداچوونه‌وه‌ی به‌ریتانیا بڕیاری دا كه هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نییه كه ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی زیندانییانی دابێت یان به‌شداربووبێت له ئه‌شكه‌نجه‌دانیان.
رۆژنامه‌ی "the telegraph" ده‌ڵێت: "پزیشكی ناوبراو له كانوونی یه‌كه‌می 1995 عیراقی به‌جێهشتووه و رووی كردووه‌ته لیبیا، دواتر له كانوونی دووه‌می 2000دا چووه‌ته به‌ریتانیا و تا 2007 چاوه‌ڕوانی كردووه به‌ر له‌وه‌ی داوای مافی په‌نابه‌رێتی پێشكه‌ش بكات".
دوای لێكۆڵینه‌وه‌ی یه‌كه‌ی تاوانه‌كانی جه‌نگی سه‌ر به ئاژانسی سنووری سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆ، ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌ریتانیا رێگایان پێنه‌دا رۆڵی هه‌بێت له پارێزگاریكردن له په‌نابه‌ران به‌هۆی "ئه‌نجامدانی تاوانی دژی مرۆڤایه‌تی" له‌و كاته‌ی كه پزیشك بووه.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه ئه‌و پزیشكه تۆمه‌تبار نه‌كراوه به‌وه‌ی راسته‌وخۆ ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی زیندانییانی دابێت، به‌ڵكو رۆڵی هه‌بووه له چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و زیندانیانه‌ی كه باش ده‌یزانی رووبه‌ڕووی ئه‌شكه‌نجه‌دانی زیاتر ده‌بنه‌وه.
PM:10:22:18/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 9968
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت