له رووداوێكی هاتووچۆدا سێ كه‌س بریندار بوون
وێستگه نیوز –
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی گه‌رمیان رایگه‌یاند كه له رووداوێكی هاتووچۆدا له‌سه‌ر رێگای گشتی كه‌لار – ده‌ربه‌ندیخان سێ كه‌س بریندار بوون.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی گه‌رمیان رایگه‌یاند كه "كاتژمێر 4:00ی سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 18ی ئابی 2019، له‌سه‌ر رێگای گشتی كه‌لار – ده‌ربه‌ندیخان له‌نزیك گوندی پارێوڵه‌ی بچووك پاسێكی نه‌فه‌رهه‌ڵگر له جۆری هیۆندای وه‌رگه‌ڕا".
هاتووچۆی گه‌رمیان ده‌ڵێت: "له ئه‌نجامی ئه‌و رووداوه‌دا سێ كه‌س بریندار بوون".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "له‌به‌ر سه‌ختی برینه‌كه‌ی، یه‌كێك له برینداره‌كان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانی كرا".
هاتووچۆی گه‌رمیان راشیگه‌یاند كه هۆكاری رووداوه‌كه نه‌بوونی مه‌رجه‌كانی توندوتۆڵی و دڵنیایی ئۆتۆمبێل بووه و له‌كاتی رۆیشتن ئه‌كسڵی تێكچووه و كۆنترۆڵی له‌ده‌ست داوه".
PM:09:38:18/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 1468
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت